گیراوەکانی هەولێر و دهۆک هەیانە لەسەر ئیمۆجی یان لایکێک دەستگیرکراوە
سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان:
ئەوانەی لەهەولێر و دهۆک گیراون هەیانە لەسەر ئیمۆجی یان لایکێک دەستگیرکراوە
درەو:
کاروان ئەنوەر سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بۆ دەنگی ئەمریكا:
🔹ئه‌وانه‌ی كه‌گیراون هه‌ندێكیان ده‌زانم له‌سه‌ر ئیمۆجی گیراون ئیمۆجی ئه‌و ڕه‌سمه‌یه كه داده‌نرێت یان پێكه‌نیینه یان گریانه، ڕه‌سمێكی زه‌رده یان شینه یان سووره. هه‌یه له‌سه‌ر لایكێك گیراوه ئه‌وانه له‌سنوری بادینان به‌تایبه‌تی و ئینجا هه‌ولێریش.
🔹هه‌موو ئه‌مانه رای ئازاده، ئه‌گه‌ر ئیمۆجی بڵاوبكرێته‌وه و كۆمێنت بنوسی، ئه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه‌ی له گه‌ڵ بكرێت ده‌بێت بانگی بكرێت به‌یاسای كاری ڕۆژنامه‌وانی كاربكرێت و غه‌رامه‌یه‌كی ماددی بكرێت 300 هه‌زار هه‌تا ملیۆنێك دینار چونكه ده‌ستگیركردن له‌یاسای كاری ڕۆژنامه‌وانی هه‌رێمی كوردستاندا نییه كه‌واته كاره‌كه ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه.
🔹به‌داخه‌وه پێش ئه‌وه‌ی دادگا حوكمی خۆی بسه‌پێنێت و بچه‌سپێنێت حکومی سیخوڕییان بەسەردا درا، له‌هه‌مووی دنیای شارستانیه‌تدا و دنیای مۆدێرن و پۆست مۆدێرن کە لەئێستادا له‌دنیادا په‌یڕه‌و ده‌كرێت، پێش ئه‌وه‌ی دادوه‌ر بڕیار بدات ئێمه حكوم بسه‌پێنین به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا گه‌وره‌ترین تاوانه به‌رامبه‌ر ئه‌و خاك و نیشتیمانه‌ی كه‌ئێمه‌ی تێدا ده‌ژین
🔹زۆر نیگه‌رانم و زۆریش ده‌ترسم و مه‌ترسیم هه‌یه كه‌ئازادی ورده ورده به‌رته‌سك بكرێته‌وه و قۆرخ بكرێت و بكرێت به‌وه‌ی كه له‌سه‌ر وشه خه‌ڵك بگیرێت
🔹به‌داخه‌وه ئابه‌م شێوه‌یه بڕوات جێگه‌ی مه‌ترسیه بۆ هه‌موومان له‌سه‌ر وتن و له‌سه‌ر ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی كەئێمه‌ش ده‌یكه‌ین ئه‌گه‌ر منیش ده‌ستگیر نه‌كرێم له‌سه‌ر رای خۆم، رای ئازادی خۆمه، ئه‌گه‌ر دادگایش ده‌كرێم بابێن له‌سنوری چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسایه دادگایی بكرێم كه ده‌نگم له‌سه‌ریداوه په‌رله‌مانه‌كه‌م ده‌نگی له‌سه‌رداوه نوێنه‌ره‌كه‌م ده‌نگی له‌سه‌رداوه نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی من بكرێمه ژووره‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی چاوپێكه‌وتنم كردووه یان ئیمۆجیم داناوه یان لایكم كردووه یان شتێكم نوسیووه و گۆرانیه‌كم وتووه له‌سه‌ر په‌رله‌مان ئه‌مانه هه‌مووی به‌ڕاستی جێگه‌ی نیگه‌رانیین و جێگه‌ی مه‌ترسیه.
دڕەو
به‌روار: 13/02/2021
524 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|