ئامینە کاکەباوە: دیبلۆماسی پشتپەردەی سوید بووەتە هۆی بەهێزبوونی ئێران
•    ئامینە کاکە باوە پەرلەمانتار ڕەخنە ئاراستەی سیاسەتی دەرەوەی سوید دەکات و دەڵێت "هەوڵە دیبلۆماسییەکانی سوید بۆ ئازادکردنی هاوڵاتییە دەستگیرکراوە سوییدکان لە ئێران بێکاریگەریین و تەنها پیگەی دەسەڵادارانی ئێران بەرامبەر سوید و یەکێتیی ئەورووپا بەهێز."

•     لەوەڵامدا  ئان لیندە وەزیری دەرەوە پێیوایە دیالۆگ باشترین ئامرازە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان، دەڵێت "پەراوێزخستن تەنها دەبێتە هۆی بەهێزبوونی باڵی توندئاژوو لەو وڵاتە."

•     جێی باسە لە چەند مانگی ڕابردووشدا حەبیب شاب، سەرکردەی جودایخوازەکانی ئەحواز، کە هاوڵاتی سویدییە، لە تورکیا ڕفێندرا و برایەوە ئێران. ئێستا وەک ئامینە باسی دەکات ئێران دەیەوێت، گیراوانی سیاسی لەبەرامبەر پارە ئازاد بکات یانیش ئاڵوگۆڕیان پێ بکات لەگەڵ چەند بەرپرسی ئێرانی کە بە تۆمەتی تیرۆرو تاوانی جەنگ لە وڵاتانی ئەورووپا دەستبەسەر یان دەستیگیرکراون.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  27/01/2021
387   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   350
کۆی سه‌ردان:   29254368