لە باخچەیەکی ئاژەڵانی سوید کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە
• لە باخچەی ئاژەڵانی بۆرۆس لە سوید کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە، بەو هۆەیەشەوە کۆتایی بە ژیانی پڵنگێک هێنراوە و پڵنگێکی ترو دوو شێریش نیشانەی سوکی کۆڤید ١٩یان لێ دەرکەتووە.
• لەمبارەوە پزیشکی ڤێتێرنەری کارڵ ستۆڵ، پسپۆڕ و بەرپرسی بواری پەتای ئاژەڵان، لە لێدوانێکدا بۆ تەلەفزیۆنی سوید، دەڵێت ئەوە یەکەم حاڵەتە لە سوید تۆمار دەکرێت کە ئاژەڵ تووشی کۆڤید ١٩ ببێت.
• پڵنگە مێیینەکەی باخچەی ئاژەڵانی بۆرۆس، ١٧ ساڵی تەمەنی بووەو ناوی ناستاسیا بووە، پێش تووشبوونی بە کۆڤید ١٩ نەخۆشی تریشی هەبووە، بۆیە دوای تووشبوونی لە ١٣ ئەم مانگەوە و پاش دووپاتکردنەوەی ئەنجامی پشکنینەکان لە تاقیگەیەکی ئەڵمانیا، دەستبەجێ بڕیاردراوە کۆتایی بە ژیانی بهێنرێت.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 26/01/2021
403 جار خوێندراوهتهوه
|