تەرمی پێنج کۆڵبەرلە رۆژهەڵاتی کوردستان دۆزرانەوە
دوای نزیکەی هەفتەیەک لە بێسەروشوێن بوونیان، تەرمی پێنج کۆڵبەر لەسەر سنوری نێوان رۆژهەڵات و باکوری کوردستان دۆزرانەوە.
سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، تەرمی ئەو کۆڵبەرانە لە دیوی سنوری تورکیاوە دۆزراونەتەوە و دەگەڕێنرێنەوە بۆ زێدی خۆیان.
باسی لەوەشکردووە، ئەو کۆڵبەرانە لە سنوری تورکیا کەوتوونەتە ژێر هەرەسی بەفرەوە.
ئەو کۆڵبەرانە خەڵکی گوندی کورانی سەر بە ناوچەی سۆمای سەر بە پاڕیزگای ورمێن و ماوەی هەفتەیەک بوو بێسەروشوێن بوون.
ساڵانە جیا لەوەی دەیان کۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا دەکرێنە ئامانج، ژمارەیەکیشیان بەهۆی هەرەسی بەفر و کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی و مینەوە گیان لەدەستدەدەن.
ئێن ئاڕتی
بهروار: 27/01/2021
399 جار خوێندراوهتهوه
|