ژمارەیەک لە چالاکوانانی سیاسی-مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیراون
ژمارەیەک لە چالاکوانانی سیاسی-مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، داوایان لە دەسەڵاتی ئێران کردووە کە کۆتایی بە دۆخی ترس و تۆقاندن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێنن و دەستگیرکراوەکان ئازاد بکەن.

ئەمڕۆ ژمارەیەک چالاکوانی سیاسی-مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسەر ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی دەسەڵاتی ئێران دژبە هاوڵاتیانی کورد، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە کە واژۆی ژمارەیەک کەسایەتی ناسراویشی لەسەرە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لەم ڕۆژانەی دواییدا دەیان چالاکوانی مەدەنی و خوێندکاری و ژینگەپارێز لە شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون، ئەم دەستگیرکردنە بەربڵاوانە و نیگەرانیی خانەوادەی ئەم کەسانە، لە پاڵ کەشوهەوایەک کە دروست کراوە، نیگرانییەکان دوو هێندە کردووەتەوە، زۆرێک لە خانەوادەکان لە شوێنی ڕاگرتنی ڕۆڵەکانیان و ئەوەی کە چ تۆمەتێک خراوەتە پاڵیان و دەستگیرکراون، هیچ زانیارییەکیان نییە.

لە کۆتاییش ڕوو لە دەسەڵات و کاربەدەستان هاتووە: وەک ژمارەیەک لە چالاکوانانی سیاسی، مەدەنی و مافەکانی مرۆڤ، سەرەڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆمان لە لێشاوی دەستگیرکردنەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، داواکارین کۆتایی بەم کەشوهەوایە بهێندرێت و دەستگیرکراوەکان ئازاد بکرێن.

ناوی ژمارەیەک لە واژۆکەرانی ڕاگەیەندراوەکە بەمشێوەیەیە:

“حەسەن ئەمینی، ئەدسعەد زەنگەنە، حشمەتوڵا تەبەرزەدی، ئیسماعیل موفتی زادە، حاسل داسە، سیاوەخش حەیاتی، جەلال جەلالی زادە، عەبدوڵا سوهرابی، ڕەحیم فەرەهمەند، محسێن ڕەزەوی، ئجلال قەوامی، هاشم حسێن پەناهی، حامد فڵامەرزی، حەمیدڕەزا سەمەدی، نوشین محەمەدی، ڕەئوف کەریمی، مەحمود مەحمودی، موسا ئومێدی، عەلی واڵایی، کەیوان قەڵخانی، بیژەن ڕەحمانی، بەهمەن نەجەفی، باقر پیری، سەلاح پزشکی، ئیرەج عبادی، فرەیدون بەهمەنی، خالد ئەویندار، سەعید زەکی، مولود خوانچەزەڕ، هیوا باتمانی، شۆڕش محەمەدی، گوڵاڵە عباسی، ئومێد ڕەحمانی، سەید عبدوڵا سەیدە، شەهرام سەفەری، محەمەد حسێن کەریمی، ئەردەشێر غوڵامپوڕ، فوئاد ساوانی، ڕۆستەم ئەسەدزادە، شاهۆ دێگوڵانی، ڕەحیم ئادابی، مەهوەش ستودە، کاوە وەزیری، سادق سوبحانی، فەهیمە مەلکی، ئەرسەلان ڕەنجبەر، کەیوان سەقزی، هێمن ڕەحیمی، ناسر وەحیدی، هێرۆ پیادە، ئەمیر پیادە، ناسر شەعبانی، توفیق ئەحمەدی”.
ڕۆژنیوز
به‌روار:  25/01/2021
451   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   950
کۆی سه‌ردان:   29264236