نووکتەی باخەڵی ژن
خێڵێک لە «تاریەر» خستبوویان، کابرایەکی کورد ماڵی لە ژوور هەموو ماڵەکانەوە بوو، شەو هاتبووە خوارەوە لە ماڵی کابرایەکی ترا نوستبوو لە باخەڵی ژنێکا.
کابرا و ژنە تا پاش هەتاو کەوتن بە ئاگا نەهاتبوون.
کابرا، کە هەڵئەستێ تەماشا ئەکا هەموو هاوماڵەکان چاویان لێیە کە لە باخەڵی ئەم ژنە دێتە دەرەوە، ئینجا هیچی پێ نەمابوو ئەیوت:
دەک خوا بیبڕی هەواری لێژ، پیاو ئێوارە لە ماڵی خۆیا ئەخەوێ، کەچی بەیانی لە ماڵی هاوسێ خەوەری ئەبێتەوە!
ڕشتەی مرواری
به‌روار:  20/01/2021
599   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   699
کۆی سه‌ردان:   29230971