شای سوید نۆرە بڕی کردووە لە ڤاکسینی کۆرۆنا.؟؟
بڵاوبوونەوەی وێنەی کارل گوستاڤی شانزە شای سوید ، لە کاتی کووتانی بە ڤاکسینی کۆرۆنا ، ڕەخنەی لێکەوتەوە لە خۆیی ولە شاژنە سیلڤیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان،.
بەوەی نۆره بڕیان کردووە لە وەرگرتنی ڤاکسینەکە.
بەپێی سایتی " کۆمپیس" ڕۆژی هەیینی ڕابردوو ، شا و شاژن لە کۆشکی پاشایەتی کوتراون.
بەپێیی ڕێنمییەکانی دەزگای تەندرووستی سوید، گرووپی یەکەم بۆ پیرەکان و چاودێرانی و کارگوزارانی خانەی پیران و خزمە نزیکەکانیانە.
مارگریتا تۆرگرین بەرپرسی زانیاری کۆشکی پاشایەتی دەڵێ:
ئێمە لە ڕەخنەکان تێدەگەین ، کەدەیانەوێ نۆرەبڕی لە کەسوکارە پیرەکانیان نەکرێت کە لە گرووپی مەترسیدان، بەڵام شاوشاژنمان پشکنی و ئەمانیش لە گرووپی مەترسیدان و، پێوویستیان بە ڤاکسینەکە هەبوو ،وە نۆرەی کەسیان نەخواردووە.
لەلایەکی ترەوە: مارتين روزينكفيست پزیشکی کۆشکی شاهانە دەڵێ:
کووتانی شا و شاژن نامەیەک بوو ، بۆهاندانی خەڵک تا سڵ لە کووتان نەکەنەوەو لەگرنگی ووەرگرتنی ڤاکسینەکە تێبگەن وخۆ بکووتن لەسەرەی خۆیاندا.
به‌روار:  18/01/2021
538   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   27
کۆی سه‌ردان:   29219815