ترەمپ داوای دو ملیار دۆلار دەکات پێش ڕۆیشتنی
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئاماژە بەوە دەکات، ترەمپ دەیەوێت لەرێگەی کۆکردنەوەی دو ملیار دۆلار، نوسینگە و مۆزەخانەی تایبەتی خۆی لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە فلۆریدا دروست بکات.

رۆژنامەکە لە راپۆرتێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، کە ترەمپ بە یەکێک لە راوێژکارەکانی راگەیاندوە، کە دەیەوێت بڕی دو ملیار دۆلار کۆبکاتەوە بۆ دروستکردنی نوسینگە و مۆزەخانەی تایبەتی خۆی لە فلۆریدا.

رۆژنامەکە دەڵێت: ترەمپ ئاگاداری دان سکاڤینۆ، جێگری سەرۆکی فەرمانبەرانی کۆشکی سپی کردوە کە ئەو بڕە پارەیە لە ژمارەیەک کۆمەک بەخشی لایەنگرانی کۆبکاتەوە.

ئاماژەی بەوەکردوە، کە ترەمپ دەیەوێت لەرێگەی لایەنگرە گەنجەکانییەوە ئەو بڕە پارەیە کۆبکاتەوە کە پێشتر هاوکاربون لە کۆمەککردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکەی لەبەرامبەر جۆ بایدن.

مێژوی دروستکردنی نوسینگەی سەرۆکایەتی و مۆزەخانەی تایبەت بە سەرۆکەکانی ئەمەریکا دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی فرانکلین رۆزفێڵتی سەرۆکی ئەوکاتی ئەمەریکا و لەوکاتەوە سەرۆکەکان لەرێگەی کۆکردنەوەی کۆمەکی لایەنگرەکانیانەوە، نوسینگەی تایبەت بە خۆیان و مۆزخانەی تایبەت دروست دەکەن.
سبەی
به‌روار:  18/01/2021
688   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   429
کۆی سه‌ردان:   29249111