سەرۆکوەزیرانی سوید پرۆژە یاسای کۆچ ناکشێنینەوە.
• لەوەڵامی داوای دوای ئەوەی نیامکۆ سابونی سەرۆکی لیبراڵەکان بۆ پاشگەزبوونەوەی حکوومەت لە پرۆژە یاسای کۆچ. ستێفان لوێڤێن سەرۆکوەزیران ڕایگەیاند پرۆژە یاساکە ناکشێننەوە.
• جێی باسە ڕۆژی چوارشەممە نیامکۆ سابونی ڕایگەیاند کە "پرۆژە یاساکە دەبێتەهۆی زیادبوونی ژمارەی پەنابەران، ئەوەش واتە زۆربوونی خەرجییەکانی دەوڵەت، کە دەرفەت بۆ ڕیفۆرمی تر کەمدەکاتەوە لە پرۆژەیاسای بودجەدا."
• دوای ئەم ڕەخنانە، ستێفان لوێڤێن سەرۆکوەزیران لە لێدوانێکی نوسراودا، ڕایگەیاند "ئێمە بەردەوام لیبراڵەکانمان داوەتکردووە بۆ گفتوگۆ و دیالۆگ، بەڵام ئەوان هیچ مەیلێکیان نیشاننەداوە، بۆیە ئێمەش
بەردەوام دەبین لەسەر پرۆژە یاساکە."
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 15/01/2021
635 جار خوێندراوهتهوه
|