لە سوید کۆبوونەوەی زیاتر لە ٨ کەس قەدەغەیە
لە رۆژی یەکشەممەوە قەدەغەی کۆبوونەوەی زیاتر لە ٨ کەس چیتر ڕێنمایی نییە، بەڵکو بەهۆی یاسای پەتاکەوە بووە بە بڕیار و سەرپێچیکارانی سزا دەدرێن.
• ئەوەش مانای ئەوەیە لە مۆڵ و دووکان ومەلەوانگەو جیمەکان، دەبێت هەرکەسێک ١٠ مەتری چوارگۆشە مەودای هەبێت، واتە گەر دووکانێک ڕووبەرەکەی ١٠٠ مەتری چوارگۆشە بوو، ئەوا ١٠ کەس بۆیان هەیە لەیەککاتدا لە ژوورەوە بن.
• هەروەها بەپێی دواین ڕاپۆرتی فەرمانگەی تەندرووستی هاوڵاتیان هەفتانە دووجار بڵاویدەکەنەوە. ١٧١ کەسی تر بە کۆڤید ١٩ گیانیان لەدەستداوە لەڕۆژانی ڕابردوودا.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 11/01/2021
506 جار خوێندراوهتهوه
|