سوید 54 گەشتیاری بەریتانی دیپۆرت کردەوە
•   پۆلیسی سنووری سوید ٥٤ کەسی دانیشتووی بەریتانیای لە دوای سەری ساڵەوە دیپۆرتی ئەو وڵاتە کردۆتەوە.

•   هاوڵاتیان و دانیشتوانی بەریتانیا بۆوەی کە بتوانن بێنە ناو سویدەوە دەبێ یان ئیقامەی سویدیان هەبێت، یان ئەوەی کە تاقیگەیەکی جێگەی بڕوا و دەزگای تەندرووستی بەریتانیا تەئیدی کردبێت کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ نین.

•   ڕێساکانی تایبەت بە سەفەر کردنی هاوڵاتیان و دانیشتوانی بەریتانیا بۆ یەکێتی ئەورووپا بە هۆی بڵاوبوونەوەی جۆرێکی گەشەکردوو ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ توندتر کراونەتەوە. هەروەک چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەورووپاش کاریگەری لەسەر گۆڕینی ڕێساکانی سەفەری هاوڵاتیانی بەریتانیا بۆ ئەورووپا بووە.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  06/01/2021
507   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   497
کۆی سه‌ردان:   29233588