ترەمپ: لەپێناو مانەوەم لە کورسی سەرۆکایەتی بە سەختی دەجەنگم
بە گوێرەی ھەواڵی میدیاکانی یٔەمریکا، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی یٔێستای یٔەو وڵاتە نکۆڵی لە سەرکەوتنی جۆ بایدنی کاندیدی ھەڵبژێردراو کردەوە و رایگەیاندووە، "لە پێناو مانەوەم لە کورسی سەرۆکایەتی بە سەختی دەجەنگم." 
میدیاکانی یٔەمریکا بڵاویانکردەوە سەرۆکی یٔەمریکا لەمیانی بەشداریکردنی لەکۆبوونەوەی جەماوەری لایەنگرانی لە ویلایەتی جۆرجیا باسی لەوەکردوە، بایدن بەو دەنگانەی بەدەستی ھێناوە ناتوانێت ببێت بە سەرۆکی یٔەمریکا.
یٔاماژەی بەوەشکرد، بردنەوەی دەنگەکانی یٔەنجومەنی ھەڵبژاردنەکان لەلایەن بایدنەوە واتای یٔەوە ناگەیەنێت کە کۆشکی سپی بەدەستھێناوە، دەشڵێت، "دیموکراتەکان لە رێگەی دەستگرتن بەسەر کورسییەکانی یٔەنجومەنی ھەڵبژاردنەکانەوە دەیانەوێت دەسەڵاتی خۆیان بسەپێنن."
ترەمپ راشیگەیاندووە، "ھیوادارم جێگری سەرۆککۆماری یٔەمریکا مایک پێنس کە پیاوێکی مەزنە، بە کرداری پشتگیری یٔێمە بکات وەک یٔەوەی یٔێمە چاوەڕێی دەکەین."
لەو بارەیەشەوە مایک پێنس رایگەیاندووە، "بەڵێنتان پێدەدەم رۆژی چوارشەممە رۆژی خۆمان دەبێت لە کۆنگرێس و ھەموو شتێک بەو جۆرە دەبێت کە یٔێمە دەمانەوێت." 
 لە رۆژی  ٦ی یٔەم مانگەدا لە رێکارێکی 'تەشریفاتیدا' جێگری سەرۆکی یٔەمریکا سەرپەرشتی کۆبوونەوەی کۆنگرێس بۆ پەسەندکردنی دەنگەکان دەکات، کە بریتییە لە کردنەوەی زەرفەکانی دەنگدان و ھەژمارکردنیان پێش راگەیاندنی یٔەنجامەکە.
یٔەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەکانی رابردوودا دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی یٔێستای یٔەمریکا لە چەندین بانگەشەی بێ بەڵگەدا باسی لە ساختەکاری کردووە لە ھەڵبژاردنەکاندا و خۆی بە براوەی ھەڵبژاردنەکان ناوبردووە.
وابڕیارە ٢١ی مانگی کانوونی دووەمی یٔەمساڵ جۆ بایدنی سەرۆکی ھەڵبژێردراو کلیلی کۆشکی سپی رادەست بکرێت و بە فەرمی وەک سەرۆکی نوێی یٔەمریکا دیاریبکرێت.
رۆژی ٣ی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوودا ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی یٔەمریکا بەڕێوەچوو و تێیدا جۆ بایدن ٣٠٦ دەنگی یٔەنجومەنی ھەڵبژاردنی ویلایەتەکانی بەدەستھێنا، لەبەرامبەر ٢٣٢ دەنگ بۆ دۆناڵد ترەمپ بوو، بەڵام تایٔێستا ترەمپ دانی بە شکستی خۆیدا نەناوە.
ئێن ئاڕتی 
به‌روار:  06/01/2021
436   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   781
کۆی سه‌ردان:   29230921