نوکتەی حەواڵەی خوای بکە
خاڵە مەحموود ناوێک لە سوسەی سەیدان هەبوو،
کچێکی بوو، کابرایەکی خزمی داوای کرد نەیدایە دای بە پیاوێکی کە.
کابرای خزمی شەو چووبووە ئاگری بە کەپرەکەی خاڵە مەحمووەوە نابوو پەیژەکەشی لێ لابردبوو هەموو نوێن و شتومەکەکەی سووتابوو.
ئینجا بەیانی لە مزگەوت خاڵە مەحموو حەکایەتی خۆی بۆ شێخ بابە عەلی گێڕازوەوە و ئەویش دەڵێ حەواڵەی خوای بکە.
خاڵە مەحموویش بە توڕەییەوە وتی: یاخوا هەرچی شەهادەی بە شانی محەمەد هێناوە حەقی نەکەوێتە لای خوا.
خوا تا ئێستا هەقی کێی سەندووە تا هەقی منیش بسێنێ؟
ڕشتەی مرواری
بهروار: 05/01/2021
540 جار خوێندراوهتهوه
|