پەیکەری یارمەتی هەژاران بە ئەڵمانی(Armenpflegedenkmal)

شوان کەمال

شاری فوپەرتاڵ (Wuppertal)لە هەرێمی نۆڕدڕاینڤیستڤاڵن لە ئەلەمانیا،شارێکی کۆنی مێژویی و کلتوریە،گەلێك مۆزەخانە و ئەتەلی و گەلەری هونەری تێدایە،هونەرمەندی بەریتانی مەزن(Tony Gragg)لەم شارە دەژی،بێجگە لە ئەتەلیەکەی خاوەنی پارك و باخچەیەکی گەورەیە زۆربەی پەیکەرەکانی لەوێ نمایش کراوە،گەشتیاران و هەوادارانی هونەری پەیکەرسازی لە هەمو جیهانەوە ساڵانە سەردانی ئەکەن.

فوپەرتاڵ تا ئەم ساڵانەی دوایش یەکەم شاری جیهان بوە کە خاوەنی  شەمەنەفەری هەڵواسراوبوە(Schwebebahn Wuppertal)

،واتە شەمەنەفەر لە جیاتی ئەوەی لەسەر زەوی بڕوات بە ئاسمانەوە کاری خۆی ئەکات.

شتێکی تری ئەم شارە ئەوەیە کە خاوەنی کۆمەڵێك پەیکەری مێژوییە،زۆرێکیان بە دەستی هونەرمەندی پەیکەرسازی کورد شوان کەمال دروستکراوە،لەوانە پەیکەری یارمەتی هەژارانە.

چیرۆکی ئەم پەیکەرە لەوەوە سەرچاوەی گرتوە کاتێك ناپلیۆن ئەوروپا داگیرئەکات پاش کشانەوەی برسێتی و هەژاری بەدوای خۆیا ئەهێنێت،زۆربەی شارەکانی ئەڵمانیا ئەگرێتەوە،شاری فوپەرتاڵ لەو کاتانەیا وەزعی باشتر ئەبێت،خاوەنی کۆمەڵێك کارگە و بازاڕ ئەبێت ئاست و رادەی هەژاری کەمتر ئەبێت بۆیە خەڵکێکی زۆر رو لەم شارە ئەکەن،کەسانێکی زۆر بێ لانە و هەژار لەناو شارا پەیا ئەبن،دیارە رێژەی دزی و پیاوخراپیش زیاد ئەکات،بۆ ڕێگرتن لەم دیاردانە و بۆ یارمەتی ئەم جۆرە کەسانە چەند دەوڵەمندێکی شارەکە بە یارمەتی کەنیسە بیر لەوە ئەکەنەوە شوێنێك دروستبکەن بۆ حەوانەوە لەگەڵ پێشکەشکردنی پۆشاك و خواردەمەنی رۆژانە بۆ لێقەوماوان و هەژاران.

پەیکەرەکە پێکهاتوە لە دو فیگەر،پیاوێکی بەتەمەنی هەژارلەسەر بەردێك دانیشتوە ئافرەتێکیش بە تەنیشتیەوە قاپێك شۆربای گەرمی پێشکەش ئەکات،لەسەر بنکەیەکی بەردی مەڕمەر دانراوە بە بنکەی پەیکەرەکەوە پۆترێتی دەموچاوی سیان لەو کەسایەتیانە هەڵواسراوە کە ڕۆڵی سەرەکیان هەبوە لەم یارمەتی و پرۆژەیەدا.

پەیکەرەکە لە کەرەسەی برۆنز دارێژراوە بە بەرزی نزیکی ٥ مەتر بە بنکەکەیەوە لە ناوەراستی شاری فوپەرتاڵ لە كێرشن پلاتز دانراوە بەرهەمی ساڵی ٢٠١١ ی پەیکەرسازی کورد (شوان کەمال)ە بە سپۆنسەری خەڵك و شارەوانی شاری فوپەرتاڵ لەگەڵ لایەنی جێبەجێکار کارگەی دروستکردنی پەیکەر بە میتاڵ(Rolf Kayser)ە لە شاری دۆسلدۆرف لە وڵاتی ئەلەمانیا دانراوە.

شایانی باسە شوان کەمال ناوی خۆی لەسەر ئەم پەیکەرانە بە پیتی کوردی و ئەلەمانی هەڵکۆڵیوە.

سەرچاوەکان

https://de.wikipedia.org/wiki/Elberfelder_Armenpflegedenkmal


 https://de.wikipedia.org/wiki/Schwan_Kamal


https://www.youtube.com/watch?v=RMgjdAQwyfE


https://www.youtube.com/watch?v=7jLMVjfCf-4


https://www.youtube.com/watch?v=zFvETIogLRM
به‌روار:  04/12/2020
185   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
خێڵێک لە «تاریەر» خستبوویان، کابرایەکی کورد ماڵی لە ژوور هەموو ماڵەکانەوە بوو، شەو هاتبووە خوارەوە لە ماڵی کابرایەکی ترا نوستبوو لە باخەڵی ژنێکا. کابرا و ژنە تا پاش هەتاو کەوتن بە درێژه‌ ...
شای سوید نۆرە بڕی کردووە لە ڤاکسینی کۆرۆنا.؟؟ بڵاوبوونەوەی وێنەی کارل گوستاڤی شانزە شای سوید ، لە کاتی کووتانی بە ڤاکسینی کۆرۆنا ، ڕەخنەی لێکەوتەوە لە خۆیی ولە شاژنە سیلڤیا لە درێژه‌ ...
مامۆستایەکی ئایینی لە سنووری قەزای پشدەر بە رووداوی راگەیاند، پێش ئەوەی کتێبەکەی چاپ و بڵاوبکاتەوە، سلێمان هەڵشۆیی لەگەڵ مامۆستایەکی دیکەی ئایینی سەردانی ماڵەکەی کردووە و بڕی 2000 درێژه‌ ...
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئاماژە بەوە دەکات، ترەمپ دەیەوێت لەرێگەی کۆکردنەوەی دو ملیار دۆلار، نوسینگە و مۆزەخانەی تایبەتی خۆی لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە فلۆریدا دروست بکات. رۆژنامەکە درێژه‌ ...
ڕۆژی یەکشەممە شەش گەنجی مەخمور کە دەیانویست بۆ بژێوی ژیانیان بچنە بەغدا، لەسەر ڕێگای نێوان شارەدێی شەرگات و بێجی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، تووشی ڕووداوێکی هاتووچۆ بوون، لە ئەنجام درێژه‌ ...
لە دەیەی 80ی سەدەی ڕابردوودا و لە میانی جەنگی کۆنەپەرستانەی 8 ساڵەی 'ئێران و ئێراق'دا، شەڕی شارەکان بە شێوازێ بەرفروان دەستی پێکرد. لەو چوارچێوەیەدا، لە ئاسمان و زەوییەوە هێزەکانی درێژه‌ ...
کابرایەکی کورد ژنیان بۆ هێنا و زەماوەندیان بۆ کرد. چێشت و گۆشت ئەخورا، لەبەرئەوەی خەڵکەکە زۆر بوون نەیانپەرژایە سەر زاوا نانی بۆ دانێن. لە پاشا کەوتە شەوێ، هاتن پێیان وت: فەرموو درێژه‌ ...
چەندین ڕۆژە تابلۆیەکی هونەری ژنانی ڕۆژاڤا و وتەیەکی ئۆجالان لە نەرویج هەرای ناوەتەوە و تورکەکانی ئەو وڵاتە و وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی تورکیا داوای لابردنی دەکەن و نەوریجیش بەفەرمی ئە درێژه‌ ...
دکتۆرێکی دەروونی دەڕواتە بەشی نەخۆشیە دەروونیەکان،. لە بەرپرسی بەشەکە دەپرسێت: ئەم نەخۆشە کە بە کەلە خۆی دەدات بە دیوارەکە کێشەی چی هەیە؟ بەرپرسەکە دەڵێت: قوربان؛کچێک درێژه‌ ...
• لەوەڵامی داوای دوای ئەوەی نیامکۆ سابونی سەرۆکی لیبراڵەکان بۆ پاشگەزبوونەوەی حکوومەت لە پرۆژە یاسای کۆچ. ستێفان لوێڤێن سەرۆکوەزیران ڕایگەیاند پرۆژە یاساکە ناکشێننەوە. • درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   540
کۆی سه‌ردان:   22011257