کەبوویت بە سەرۆک کۆمار چاوێکت لێمان بێ😂
هەر ساڵی 1979 بوو جەیشێکی زۆر هێنرابونە ناوچەی شارباژێڕ و شەوانە لەو گردو شاخانە كەمینیان دائەنا . من و شەهید جەلالی حەمەی محەش ئەمانوویست فرسەتێکمان بۆ هەڵكەوێ و زەڕبەیەک لەدوژمن بدەین . یاخود لەکاتی ئاوهێنانی کانیەکاندا چالاکییەک بکەین و بۆمان ڕێک نەئەکەوت .
بەتەنها دوو کڵانشیكۆفمان پێبوو ژمارەشمان دووکەس بووین بۆ هەندێ چالاکی ئەو توانایەمان نەبوو .
جەیشەکە کەمێنیان لای گورگەیەرەوە دانابوو بەسوتفە سەربازێکیان لەکەمینەکەدا خەوی لێدەكەوێت و جەیشەکە ئەگەڕێتەوە بۆ قەیماسە ئەو بەجێ ئەمێنێ .

ئەویش شارەزانابێ و ملی ڕێدەگرێ بەهەڵە تاکو گەیشبووە گوندی عازەبان . بەڕێكەوت خوالێخۆشبووان بابە تایەرو سالاری حاجی قادر تازە هاتبوون بۆ دەرەوە لەگوندی عازەبان ویستبویان پشویەك بدەن و نانێ بخۆن، خەڵکی گوندەکە هاوارئەکەن جەیش هات ڕاکەن .
ئەوانیش یەک تفەنگیان پێئەبێ بەبابەتایەر ئەبێ و سەیر ئەکەن جوندییەك تفەنگێکی پێیەو بەرەو گوندی عازەبان دێت .!
لەسەرەتاوە وائەزانن ئەمە موقەدیمەی جەیشەکەیە تۆزێ دوور ئەکەونەوە . کەسەیر ئەکەن تەنها یەک جوندیە خوالێخۆشبوو بابە تایەر ئەگەڕێتەوەو بەعارەبی پێی ئەڵێ ( قیف ) . جواب ناداتەوەو هەر ملئەنێ بەرەو گوندەکەو تفەنگەکەشی دانەگرتووە لەشانی و بەرەو ڕویان دێ .
دوایی بەعەرەبی پێیدەڵێن چەکەکەت فڕێ بدە، ئەویش فڕێی ئەداو گرتوبویان و چەکیان کردبوو .
ناوی کازم بوو هەموو سەروگوێلاك و دەموچاوی جێگای شوخت و تەقەڵ و ئاسەواری شكاوی كۆن بوو لەسەری .

ئێمە هاتینە گوندەکە و گووتیان ئەم جوندییەمان گرتووەو بەشكم لەگەڵ خۆتان بیبەن . ئێمەش بردمان لەگەڵ خۆمان شەو لەدەرەوەی گوندەكان دەماینەوە بەشەهید جەلالم گوت دەستی ئەبەستینەوە گوتی : هیچیشی پێناكرێ بەڵام نەوەك سەلەیەكمان لێدات و بڕوات . دەستێكی و قاچیم ڕاست و چەپ بەستەوە بۆ ئەوەی زۆریش ئازاری نەبێت . بەیانی شەهید جەلال سەعاتێك خەریكی بوو ، بەهەردوو دەست بۆی نەكرایەوە .! گوتی بەخوا من بۆم ناكرێتەوە ئەگەر هەرخۆت بزانیت چۆنت بەستۆتەوەو بیكەیتەوە .
گومانمان هەبوو گووتمان نەوەک حکومەت ناردبێتی . بەڵام وادەرنەچوو بەعەرەبی گووتی : الحمدو لیلا ئانی خلصت من العسكریە . شوكور نەجاتم بوو لە سەربازی .
دوای چەند ڕۆژێک کاک نەبەزو شەهید مام هێرش و شەهید جەلالی عەلە ورگەو شەهید کاکە براو شەهید حەمەعلی بەرزنجی و شەهید عوسمان عەرەب وبەکر وڵاغلوویی و هەموو کەرتەکە گەڕانەوە حەمەی تەیب گووتی : من ئەم سەربازە ئەناسم .!
گووتم برا ئەمە جوندیەو خەڵکی جنوبە تۆ چۆن ئەیناسی .! گووتی بەخوا دیومە دوای قسەکردن تومەس حەمەی تەیب لە عەلوەکەی بەغداد حەماڵی پێ کردبوو كاتی خۆی،کەچوبوو میوەیان هێنابوو بۆ سلیمانی .
ئەویش گووتی چەند ساڵێک لە عەلوەی بەغداد حەماڵ بووم دوایی لای خۆمان مایەوەو ناردمان بۆ سەرکردایەتی . لەوێ بوو بەپێشمەرگە لای حەسەن نەقییب ئەودەمە حەسەن نەقیب موعارەزە بوو خۆی دانابوو ئینقلاب ببێ و ببێت بە سەرۆک کۆماری عێراق .

من و شەهید جەلال لە ناوزەنگ کەئەمان دی ئەمان گووت : کەبووی بەسەرۆک کۆمار ئێمەت لەبیربێ هەر بۆ سوعبەت ئەویش ئەی گووت کەلام شەرەف لەبیرتان ناکەم، هەروەكو ئەوانەی ئێستا وابوو درۆی دەکرد .

كەریم عەبدوڵا مارف
۳ـ۱۱ـ۲٠۲٠
به‌روار:  03/12/2020
209   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
خێڵێک لە «تاریەر» خستبوویان، کابرایەکی کورد ماڵی لە ژوور هەموو ماڵەکانەوە بوو، شەو هاتبووە خوارەوە لە ماڵی کابرایەکی ترا نوستبوو لە باخەڵی ژنێکا. کابرا و ژنە تا پاش هەتاو کەوتن بە درێژه‌ ...
شای سوید نۆرە بڕی کردووە لە ڤاکسینی کۆرۆنا.؟؟ بڵاوبوونەوەی وێنەی کارل گوستاڤی شانزە شای سوید ، لە کاتی کووتانی بە ڤاکسینی کۆرۆنا ، ڕەخنەی لێکەوتەوە لە خۆیی ولە شاژنە سیلڤیا لە درێژه‌ ...
مامۆستایەکی ئایینی لە سنووری قەزای پشدەر بە رووداوی راگەیاند، پێش ئەوەی کتێبەکەی چاپ و بڵاوبکاتەوە، سلێمان هەڵشۆیی لەگەڵ مامۆستایەکی دیکەی ئایینی سەردانی ماڵەکەی کردووە و بڕی 2000 درێژه‌ ...
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئاماژە بەوە دەکات، ترەمپ دەیەوێت لەرێگەی کۆکردنەوەی دو ملیار دۆلار، نوسینگە و مۆزەخانەی تایبەتی خۆی لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە فلۆریدا دروست بکات. رۆژنامەکە درێژه‌ ...
ڕۆژی یەکشەممە شەش گەنجی مەخمور کە دەیانویست بۆ بژێوی ژیانیان بچنە بەغدا، لەسەر ڕێگای نێوان شارەدێی شەرگات و بێجی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، تووشی ڕووداوێکی هاتووچۆ بوون، لە ئەنجام درێژه‌ ...
لە دەیەی 80ی سەدەی ڕابردوودا و لە میانی جەنگی کۆنەپەرستانەی 8 ساڵەی 'ئێران و ئێراق'دا، شەڕی شارەکان بە شێوازێ بەرفروان دەستی پێکرد. لەو چوارچێوەیەدا، لە ئاسمان و زەوییەوە هێزەکانی درێژه‌ ...
کابرایەکی کورد ژنیان بۆ هێنا و زەماوەندیان بۆ کرد. چێشت و گۆشت ئەخورا، لەبەرئەوەی خەڵکەکە زۆر بوون نەیانپەرژایە سەر زاوا نانی بۆ دانێن. لە پاشا کەوتە شەوێ، هاتن پێیان وت: فەرموو درێژه‌ ...
چەندین ڕۆژە تابلۆیەکی هونەری ژنانی ڕۆژاڤا و وتەیەکی ئۆجالان لە نەرویج هەرای ناوەتەوە و تورکەکانی ئەو وڵاتە و وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی تورکیا داوای لابردنی دەکەن و نەوریجیش بەفەرمی ئە درێژه‌ ...
دکتۆرێکی دەروونی دەڕواتە بەشی نەخۆشیە دەروونیەکان،. لە بەرپرسی بەشەکە دەپرسێت: ئەم نەخۆشە کە بە کەلە خۆی دەدات بە دیوارەکە کێشەی چی هەیە؟ بەرپرسەکە دەڵێت: قوربان؛کچێک درێژه‌ ...
• لەوەڵامی داوای دوای ئەوەی نیامکۆ سابونی سەرۆکی لیبراڵەکان بۆ پاشگەزبوونەوەی حکوومەت لە پرۆژە یاسای کۆچ. ستێفان لوێڤێن سەرۆکوەزیران ڕایگەیاند پرۆژە یاساکە ناکشێننەوە. • درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   811
کۆی سه‌ردان:   22012667