ئەبێ وا بێ‼


کە ئەو دەرکەوت تۆ ھەڵپەڕە
حوکمەت شوانە و میللەت مەڕە
عاجز ئەبن بایکۆت بکەی
ئەبێ ئەزمونەکە سەرخەی
کڕ کەوە ھەر عەینی مامر
چی کەمترە لە شێخ جابر
مەعاش نی یە بەگونتەوە
خەنجەر پیسە لە پشتەوە
سواڵیش بکەی گوێ مەدەرێ
چاوی زانکۆ و مەکتەب دەرێ
پارە چی یە؟چڵکی دەستە
موھیم ڕیزی بەر ئاودەستە
ملی ورد بێ نەوتی سەگباب
شێلم بخۆ لە جێی کەباب
حەز ئەکەی صەدام بێتەوە؟
سەددی بێخمە بدزێتەوە؟
کەرێتی ئێمە کەلتوورە
ڕەخنە لەوان ھێڵی سوورە
شعوری قەومییت زەعیفە
پێت وایە خەبات ئەزنیفە
سەربەخۆیی ئەبێ وا بێ
حەمام بە تڕ گەرم نابێ
شێرکۆ عەبدووڵا
به‌روار:  03/12/2020
620   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1039
کۆی سه‌ردان:   29236673