خۆش هەر خۆشە ❤

سەردەمی پێشمەرگایەتی ناسیاوێکیم ھەبوو لە گوندی قەرەچەتانی بناری پیرەمەگرون ،کە ئەچوینە قەرەچەتان من ئەبووم بە میوانی ناسیاواکەی خۆم ، ئەو تەمەنی سەرو حەفتا بوو . بیستم کە ژنی مارە کردبوو بەڵام ژنێکی نزیک تەمەنی خۆی نەک وەک مەسول و دەوڵەمەندە بێڕەوشتەکان ھاوتەمەنی کچ و کچەزا مارەکەن.
دوای بیستنی ئەو ھەواڵە پەلەم بوو ڕێمان بکەوێتە قەرەچەتان. زۆری نەبرد ڕێم تێکەوت و چومە خزمەتی برادەرە پیرەکەم دوای ئەوەی ھەواڵەکەم لە دەمی خۆی بیست وتم جا حاجی گیان تەرەقەت پێماوە؟
ئەویش ھیچ فشەی نەکرد ووتی:
دەسیشی بخەیتەسەر ھەر خۆشە😜.
نوری فەرەج ڕەحیم
به‌روار:  30/11/2020
1126   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   213
کۆی سه‌ردان:   29247910