لە ستۆکهۆڵم تەرمی سۆران عومەر پیشانی بنەماڵەکەیان درا
لەسەرەتای هەفتەی پێشوودا تەرمی کوردێکی تەمەن ٤٢ ساڵان لە هۆتێلێکی ناوەندی شاری ستۆکهۆڵم دۆزرایەوە. دوێنێ بنەماڵەکەی ئیزنیان پێدرا تەرمی کوڕەکەیان ببینن. بە وتەی ئاراس تەرمی براکەی برینی قوڵی پێوە بووە. راپۆرتی پشكنینی پزیشكی داد (ئۆتۆپسی) تەواو بووە بەڵام هێشتا لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس بەردەوامن و بەم هۆیە هیچ لێدوانێکیان نەداوە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 25/11/2020
821 جار خوێندراوهتهوه
|