لە ئەڵمانیاوە سەفەرم کرد بۆ ئەستەنبوڵی تورکیا
١٣ ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠
لە ئەڵمانیاوە سەفەرم کرد بۆ ئەستانبوڵی تورکیا

لە فڕۆکەخانەی ئەستانبوڵ ڕێگەم لێگیرا داخڵی تورکیا بم
ھەر لە فڕۆکە دابەزیم دوو کەس بە جلی شەخسی میت بوون ڕێگەیان پێگرتم
ووتیان پاسپۆرت
منیش پاسپۆرتم پێدانـ
ووتیان تۆ ھێمنی ووتم بەڵێ و بە تورکی وەڵامم دانەوە
ووتیان کوا تەلەفۆنەکەت
ووتم ئەوەتە
ووتیان وەرە ھەنێ پرسیارمان ھەیە
منیان بردە ژووری ئاسایشی فڕۆکەخانە
ووتیان تۆ چۆن ئاوا بە تورکیەکی ڕەوان قسە ئەکەی
ووتم لە بەر ئەوەی لە تورکیا ژیاوم من پێشتر
دوای نزیکەی ١٠ کاتژمێر لە لێکۆڵینەوەو دەست بەسەرا گرتن
نەیان ھێشت داخڵی ئەستانبوڵم بم..
گێڕایانمەوە بۆ ئەڵمانیا..
دەوڵەتی تورکیا..
بە بیانووی ئەوەی لە بەر باری ئەمنی و سیاسی
نەیان ھێشت داخڵ بم بە تورکیا
ھەر چەندە من ڕەگەزنامەی ئەمریکاو پەساپۆرتی ئەمریکیم پێ بوو
...
تاکە ھۆکار بۆ ئەوەی ئەزیەتیان نەدام و دەستگیر نەکرام
ئەوە بوو کە من پاسپۆرتی ئەمریکام ھە یەو ھاوڵاتیەکی ئەمریکیم
بەڵام شکاتی تورکیا گەیاندرابووە حکومەتی ئەمریکا..
بەڵام کۆمەڵێ بەڵگەو دێکۆمێنتیان دابوو بە ئەمریکا
دوو ڕۆژ دوای ئەوە
ئێف بی ئای چوو بوونە ماڵەوەمان و لێکۆڵینەوەیان کردبوو
پەیوەندیان بە منەوە کرد کە لە کوردستان بووم
ئێف بی ئای.
ووتیان ئێمە نیگەرانین لە ژیان و ئەمنیەتی تۆ
پێویستە زوو بگەڕێیەوە ئەمریکا

بۆیە منیش سەفەرەکەم پێش خست و زوو گەڕامەوە ئەمریکا
وە چوومە دەزگای ئێف بی ئای و ئەو پرسیارو وەڵامانەی ھەیان بوو وەڵامم دانەوە
ئێف بی ئای زۆر بە ڕاشکاوانە ووتی ئێمە نە پەکەکەو نە یەپەگە بە تیرۆریست نازانین
منیش ووتم بەڵام حکومەتی ئەمریکا پەکەکەی خستۆتە لیستی تیرۆر
لە کاتێکا پەکەکە بۆ مافی میللەتی کورد شۆڕش و خەبات ئەکا
وە ووتم ئێوە ئەزانن تورک چەند دوژمنی کوردە
باسی ڕۆژئاواو یەپەگەم کردوو پێشم ووتن ئەمریکا سەربازەکانی لە ڕۆژئاوان و ئێوە ھاوکاریان ئەکەن
ئێمەی کورد شەڕی داعشمان کردووە
بە ھاوکاری ئێوە
وە ووتم ئێوەش باش ئەزانن کە تورکیا و حکومەتەکەی ھاوکاری داعش بووە

تورکیا دۆسیەی تیرۆری داوەتە پاڵ من
لە سەر پەکەکەو یەپەگەو ڕۆژئاوا
..ـھەموویم ڕەت کردەوەو
پێم ووتن کە من کوردم و پەکەکەو یەپەگە لای من پیرۆزن و
ئەمانە شەڕ ئەکەن بۆ کوردو ڕزگاری کورد..
چەندجارێ من پارەم داوە بۆ کۆبانێ و عەفرین و ڕۆژئاوا
ھەموویان بە کاری تیرۆری ناوزەند کردووە
ھەموو پۆستەکانی کە بۆ ڕۆژئاوام کردووە لە فەیسبووک
لایان بووە..
وەناوی ھەنێ کەسیان داوە گوایە ھاوڕێ ی منن لە فەیسبووک
لێپرسنەوەیان کرد لە بارەیانەوە...
وە زۆر شتی تریش کە لە ئێستادا ناکرێ باسیان کەم
بۆیە من بە زووی گەڕامەوە ئەمریکا...
ئەمەش تورکیای بێ ئەخلاق
وەمنیش باند کراوم و بۆم نیە بە ھیچ شێوەیەک داخڵی تورکیا بم لە ئایندەدا ..
هێمن بەرزنجی
به‌روار:  22/11/2020
799   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   539
کۆی سه‌ردان:   29230030