سارا عومەر خەڵاتی "لۆریاڵی زێڕین " وەردەگرێ


دۆستان و ئازیزان،
خۆشحاڵم پێتان ڕابگەیەنم، کە بەرواری 18ی نۆڤێمبەر لە شاری کۆپنھاگن لە وڵاتی دانیمارک خەڵاتی ئەدەبی ”لۆریاڵی زێڕین“، The Golden Laurel.م پێبەخشرا.

ئەمە خەڵاتێکی ئەدەبیی دانیمارکییە، کە لە ساڵی ١٩٤٩دا دامەزرێندراوە، ھەموو ساڵێکیش بە یەکێک لە نووسەرەکانی وڵاتی دانیمارک دەبەخشرێت. ئەو لیژنەیەی بڕیار لەسەر بەخشینی خەڵاتەکە دەدات پێکھاتوون لە ڕەخنەگەرانی ئەدەبیی و خاوەن کتێبخانەکانی ئەو وڵاتە. ئەمانە خەڵاتەکە بە کتێبێک دەبەخشن، کە ئاستێکی ئەدەبی بەرزی ھەبێت و سەرنجی ڕەخنەگران و خوێنەرانی بەلای خۆیدا ڕاکێشابێت. نووسەری براوە کەسێکە زۆرترین خوێنەری ھەبووە و کتێبەکە بە شێوەیەکی بەربڵاو بەناو کۆمەڵگادا بڵاوبۆتەوە. زۆرێک لە نووسەرە گەورەکانی دانیمارک ئەم خەڵاتەیان بردۆتەوە و ھەر نووسەرێکیش دەتوانێت یەکجار لە ژیانیدا ئەم خەڵاتە وەربگرێت.

من کە دوێنی ئەو خەڵاتەم وەرگرت یەکەمین نووسەرێکم، کە پاشخانێکی کوردیی و خۆرھەڵاتی ناوەڕاستم ھەیە. بەر لەمن ئەو خەڵاتە بە کەسێکی ھەڵگری ئەو پاشخانە نەدراوە. ھەروەھا یەکەمین نووسەرێکی پەناھەندەم، کە ئەم خەڵاتە وەربگرێت، وەکچۆن لە ھەمانکاتدا گەنجترین نووسەرێکم خەڵاتەکەم پێبەخشرابێت.

بەبۆنەی وەرگرتنی ئەم خەڵاتەوە دەمەوێت جارێکی تر پێ لەسەر چەند بابەتێکی گرنگ دابگرم، وەکچۆن لە وتارەکەی دوێنێمدا لە شاری کۆپنھاگن باسمکرد. لە لای من بەرگریکردن لە ئازادی نووسین و ڕادەربڕین بابەتی ھەرە گرنگیی ئەم سەردەمەی ئێستامانە. ئەم ئازادییە لە ئێستادا لەژێر ھەڕەشەیەکی بەردەوام و ھەمەلایەندایە. نەک تەنھا لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاستدا بەڵکو لەناو ئەوروپا خۆشیدا. باشترین نموونەیەک ئەم ھەڕەشەیەمان نیشانبدات سەربڕینی ئەو مۆمۆستا فەرەنسییە بوو لەسەر بەرگریکردن لە ئازادیی ڕادەربڕین و ھەوڵدان بۆ ناساندنی منداڵان بەم ئازادییە و فێرکردنیان، کە ڕێزی لێبگرن. من وەک نووسەرێک ناتوانم ھەرگیز بەرامبەر بەم ھێرش و پەلامارەی ئازادیی نووسین و ڕادەربڕین بەگشتیی و ئازادی مرۆڤ لە ھەموو شێوەکانیدا بەتایبەتی، بێدەنگببم. ئەگەر ڕۆمانەکانی من مانایەکیان ھەبێت ئەوا لە بەرگریکردنییاندایە لەم ئازادییانە و لە ڕێگرتن لە سوکایەتیکردندا بە مرۆڤ، یان کورتکردنەوەی بۆ کەسێک کە خاوەنی ڕا و بۆچوونی خۆی نەبێت و تەنھا گوێیەک بێت بۆ بیستن و دووبارەکردنەوەی قسە و بۆچوونی گەورەکانی.

ئەدەبی من و خۆشەویستیم بۆ نووسین، بوون بە شمشێرێک دژ بە نادادپەروەریی و سەرکوتکردن. لە ھەمانکاتدا خوێنەرەکانم بوون بە سوپا و بەو جەنگاوەرانەی، کە هەمان جەنگی من درێژە پێدەدەن.

ئەوە ڕاستە کە کتێبەکانم بۆنی خوێنیان لێدێت، بەڵام خوێنی کێ؟ خوێنی ئەو ژن و کچانەی ڕۆژانە بە تۆمەتی جیاواز دەکوژرێن و لەدوای مردنیشیانەوە گۆڕێکیان پێ ڕەوا نابینرێت.
من وەک نووسەرێک و وەک مرۆڤێک باوەڕی تەواوم بەوەیە، کە پێویستە ھەمیشە ڕووبەرێکی ئازاد بۆ ئەدەبیات ھەبێت و پارێزراوبێت، ڕووبەرێک بۆ ئەو شێوازانەش لە ھونەر، کە سنوورەکان دەشکێنن و ناترسن لەوەی شتێک بڵێن قبووڵنەکراو بێت و زۆرینەی کۆمەڵگا نەیەوێت بیبیستێ و بیبینێت.

ھیوادارم ئەم خەڵاتە شتێک لە ئومێد و باوەڕ لەناو ئەو کچ و ژنانەدا بچێنێت، کە وەک من لە ڕۆژگارێکدا بێدەنگ و بێکەسایەتی کراون، بەڵام بەپێداگرتن لەسەر تەسلیمنەبوون و لەسەر بەرەنگاربوونەوە، دەبنە خاوەنی دەنگی خۆیان. دەنگێک، کە دەشێت دنیا بیبیسێت و دانی پێدابنێت.

ڕێز و خۆشەویستیم،
سارا عومەر
به‌روار:  21/11/2020
106   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
پەیکەری یارمەتی هەژاران بە ئەڵمانی(Armenpflegedenkmal) شاری فوپەرتاڵ (Wuppertal)لە هەرێمی نۆڕدڕاینڤیستڤاڵن لە ئەلەمانیا،شارێکی کۆنی مێژویی و کلتوریە،گەلێك مۆزەخانە و ئەتەل درێژه‌ ...
هەر ساڵی 1979 بوو جەیشێکی زۆر هێنرابونە ناوچەی شارباژێڕ و شەوانە لەو گردو شاخانە كەمینیان دائەنا . من و شەهید جەلالی حەمەی محەش ئەمانوویست فرسەتێکمان بۆ هەڵكەوێ و زەڕبەیەک لەدوژم درێژه‌ ...
ئەبێ وا بێ‼ کە ئەو دەرکەوت تۆ ھەڵپەڕە حوکمەت شوانە و میللەت مەڕە عاجز ئەبن بایکۆت بکەی ئەبێ ئەزمونەکە سەرخەی کڕ کەوە ھەر عەینی مامر چی کەمترە لە شێخ جابر مەعاش نی یە بەگو درێژه‌ ...
نابێ خراپترین تاوانی جه‌نگ كه‌ ترامپ كردویه‌تی له‌ بیربكرێ: رێگه‌ی بۆ پاكتاوكردنی ئێتنیكی كوردانی هاوپه‌یمانان ده‌ سوریایێ زامنكرد به‌ قه‌ڵه‌می: پاتریك كۆكبۆن ‏Patrick Cockburn درێژه‌ ...
نووسەری خوێنەرکوژ محەمەد فەریق حەسەن بەبێ بوونی "خوێنەر" شتێک بەناوی "نووسەر" لەئارادا نییە. هەن لە کنە و کۆششی بەردەوامدان، گوێی ئەو بڕە خوێنەرە کەمەی کورد بە جۆرێک ئاو بدەن، گ درێژه‌ ...
قەشەی كەنیسەی سلێمانی: تا تروسكاییەكی هیوا بۆ مانەوە شك بەرم کوردستان بەجێناهێڵم 2020-11-30 259 0 ئا: ئاوێنە قەشەی كەنیسەی مار یوسف لەسلێمانی ئاماژە بەو درێژه‌ ...
سوید نابێ ئیقامەتی کار بەو پیشانە بدات کە بڕوانامەیان نییە و لە سوید خەڵک زۆرە بۆ ئەو کارانە. ئەمە بە ڕای وەزیری داد و کۆچی سوید، مۆرگان یوهانسۆن • یاسای ئێستا ئیزن بە هەموو درێژه‌ ...
سڵاو، سڵاو سڵاو لە مێژووی وەک خەڕەک نەڕەی موەلیدەی گەڕەک سڵاو لە تووڕەیی و غەزەب بازاڕ و مۆڵی پڕ عەرەب سڵاو لە بەرمیلی بەتاڵ تاسەی شەقامی پر لە چاڵ سڵاو لە داھاتی دزراو س درێژه‌ ...
لە یەکێک لە کافتریاکانی سلێمانی، گەنجێک کوژرا کە پیشەی پێشمەرگەیە و باوکی دوو منداڵە، پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت، رووداوەکە خۆکوژیی بووە. بەشێک لە توێژەرانی کۆمەڵایەتیش، کێشە ئابورى درێژه‌ ...
ئەو مرۆڤەی کە دوێنێ هاواری هەموو عەرشی کردگاری هێنایە لەرزین تەنها دەسەڵاتدارانی بێ ویژدان و نمەک حەرام نەبێت😪 مامۆستای بەڕیز، هاوڕێی دێرینی کۆلێژم سابیر شاکر (مەلا پەرێشان) دەن درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   64
کۆی سه‌ردان:   21494133