ئایندەمان باش مرۆڤایەتی

ژیروان دەرگەڵەیی
یاری کردن لەم سەردەمە زێڕینەدا بە زهنیەتی شۆڕشی تەکنۆڵۆژی، خەتەرترین مەترسیە لە سەر هەبوونی ئایندەی مرۆڤایەتی. مرۆڤ توشی پاشە گەردانیەکی ناهەموار دەکات، یاری کردن بە دەمارو مێشک نیمچە مرۆڤێک بەرهەم دێنێت کە دەبێتە ڕۆبۆتێکی خزمەت کار ناخوڵقکار، ئەو جیهانەی کە ئەمڕۆ تێیدا دەژیان جیهانێکی تەواو جیاوازە لەو جیهانەی کە مرۆڤی سروشتی تیادا دەژیت. واتە ئێمە پەل دەکێشین بۆ ناو قۆناغێکی مێژووی نامرۆڤانە، ئایندە باشی ئەمرۆی ڕەگەزی تاکەکەسی مرۆڤ هیچ بەربەستێکی ئەخڵاقی و ئەندێشەیی لە بەرچاو ناگرێت. ئەم توێژە ئاسەوارێکی زۆر خراپ و نەگریس بە سەر ڕژێمە کۆمەڵایەتیەکەی خۆمان دا بەجێ دەهێڵێت. دەبێت زانست و تەکنۆڵۆژی لەو ڕۆژگارە سەختەدا کۆنتڕۆل بکرێن لە ڕێگەی ئاینەوە یان کۆمەڵایەتییەوە بەربەست بکرێن. دەبێت بە کردەوە بکەوینە کۆنتڕۆڵ کردنی زانست بۆ ڕێگرتن لە هەڵچونەکانی مرۆڤی ئەو سەردەمە. پێش بینی ئەوە دەکەم کە ئەم نەوەیە تازەگەڕیە پێشکەوتنی بۆ ماوە زانی بە شێوەیەکی ناڕێک و پێک کاریگەریەکی چینایەتی بە دەماغ و هەستی ئەم نیمچە مرۆڤە بکات، کە ئێستا خەریکە سوپایەک لە ئاگر دروست ئەکات. ئایا بژادەی ڕزگاری لەم ڕەوشەدا دەبێت چۆن بیری لێ بکەینەوە؟ کۆبەندی باسەکەم بەکار هێنانی نا تەندروستی تەکنۆڵۆژیای تازە گەڕیە لە کۆمەڵگەی کوردستان دا. بوار ڕەخساوە کە هەرتاکێک و هەر جۆرە مرۆڤێک توانراوە درفەتی ئەوە بەدەست بێنێت کە تەکنۆلۆژی و سیستەمی موبایل بخاتە گیرفانیەوە. بەڵام خەتای ئەساسی و بنگەهین چیە؟ لەم بە کار هێنانە ناتەندروستیە، زەمانێکی ڕۆژگاری ڕابردوو بە هیچ جۆرێک بەکارهێنەری کوردمان نەدەدۆزیەوە کە بەلەمس و پەنجە، لە گەڵ هەموو دنیا بتوانێت قسە بکات، کە لە کەسە بەتەمەنەکانمان دەپرسی خاڵۆ یان مامۆ یان داپیرە گیان شتێک پەیدابووە دەتوانیت لە گەڵ هەموو دنیا قسە بکەین، پێیان دەوتین وا نیەو ئەمە سەحرە، بەڵام لە ڕۆژگاری ئەمڕۆ دا هەرکەسەو موبایلێکی پێیەو ئایپاتی سەیرو سەمەرەی پێیە. بەتایبەتی چیی گەنج و مناڵان کە ناتوانرێت لە ڕێگەی دایک و باوکەوە سنورێکیان بۆ دیاری بکرێت کە نەتوانن بە شێوازە گەڵێکی نەشیاو بەکار هێنەری ئەم تەکنۆلۆژیایە بن، یاری کردنی تەوژمی گەنج لە گەڵ( پۆپ چی) خەتەرناکترین ئایندەیە کە ڕوو بەڕووی کۆمەڵگەکەمان دەبێتەوە، تاوەکو ئێستا نەتوانراوە چارەسەرێکی کۆمەڵایەتی بۆ ئەم وەزحەی گەنج بدۆزرێتەوە، ئایندەی کۆمەڵگەمان بەرە هەرەس ئەچێت. تاکو ئێستا لە سەدا 95٪ گەنجی کورد توشی نەخۆشی و خەمۆکی و کۆیلەی موبایل بووە، لە هزرو بیروو باوەڕێ ئەو گەنجە دا نەفرەت کوشتن جەنگی موبایل هەیە، ئەگەر وا بڕوات تەواوی ئەم کۆمەڵگایە بەرەو هەڕەسێکی داڕماو ئەچێت، کاربەدەستانی حکومیش کە ناتوانن بە یاساش ڕوو بەڕووی ئەم تەوژمە شەڕە ئەلیکتڕۆنیە ببنەوە، کە نەسڵ و ڕۆحی گەنجی پارچە کردووە و داگیری کردوە، شەو ڕۆژ بە بەردەوامی خویی پێوە گرتووە، چینی مناڵ کە هیچ تەوژمێکی خراپی نیە لە سەر کۆمەڵگا بەڵام کەچی ناوەڕۆکی ئەویش کراوە بە کۆیلەی ئەلیکتڕۆنی سیستەمی سەرمایەداری. ئەگەر وا بەردەوام بێت نەسلی کۆمەڵگایەکی هۆڤ و ئاژەڵ کار لە ئایندە دا دێتە پێشمان کە نەتوانین بە هیچ جۆرێک خۆی لێ ڕزگار بکەین. ئایندەی مرۆڤی گەنجی کورد لە گۆڕەپانی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست دا بەرەو خەتەر ناکترین هەنگاو ئەچێت. کە دیک وباوک حاکمیەتی زاڵیان بەسەر مناڵەکانیان نەماوە.
ھێشتا بۆنی خوێنی سەدان شەھید لەلوتماندایە، هێستا دەروازەیەک بۆ ماڵی کوردی نەکراوەتەوە کە بە ئازادی و تەبایی بژیت. کەچی وەرن و سەیر بکەن کە نەوەیەک نە خوێن، نە شەھید، نە پێشمەرگە، نە جەنگ، نە ماندو بوون نە کارکردن نە زۆری و زەحمەتی دەناسێت، نەمێژووی خۆی و، نە ڕابردووی نەتەوەکەی دەزانێت. کە چی پاڵەوانی مەیدانی جەنگە ناو دارستانی یاریەکەی دا کاولکارو کوژەرە.، ھێندەی لەگەڵ کارەکتەرە کارتۆنەکانی ناو ئامێرەکانی دەستی دەژی، ھێندە کاتی لەگەڵ باوک و دایکیشی نییە، حیسابی یە جگارەش بۆ یان ناکات.
کە ھێندەی ئەوانی خۆش دەوێت، ئەندامانی خێزانەکەی خۆشی خۆش ناوێت، ئەوە خەمی ئەوەی نییە بەیانی چی بەسەر وڵاتدا دێت، خەمی ئەوەیەتی یاریە نوێیەکان و ئامێرە نوێیەکان، باوک یان دایک دەتوانێت چۆن بتوانێت پێیان بکڕێت.
ئەم زاتە تاکگەرو خۆپەرستە ، هاوبەشی ژیانی نیە و تا بڵێیت درندەیە وەعش و هۆڤ و ڕۆبۆتێکی فاعیشەیە کە ناتوانێت بەسەر ئیرادەی خۆی دا گوزەرە بکات، لە 24کات ژمێری ژیانی دا بەم یاریەوە خەریکە لە برسان لە تینوەتی ئەخنکێت، توانای نیە بچێت ئاو بخواتەوە،
لە ئێستادا بەشێكی زۆری گەنجان ئاڵۆدەی یاریی ئەلیكترۆنی شەڕەنگێزی پۆپبجی بوونەتەوە. کەچی بۆ شەری دەستەوێخەو پاراستنی کەڕامەت و نشتیمان ئامادە نیە گولەیەک بە سنگی دوژمنەوە بنێت و کەچی هەر ناشوێرێت./ پۆپ جی کە یاریەکی شەڕان گێزی و کوشتاریە. دەبێ ئەوەش بزانین ئایا ئەم یارییە كاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر گەنجان و منداڵان، كە بێگومان بەهۆی ئەو ئاڵۆدەبوونەوە بۆماوەی چەندین کات ژێر بەردەوام دەبن لەسەری و بیر و هۆشی تەوایان ئالو دەدەبێ.لە ڕوی تەندروستیشەوە،
ئاڵۆدەبوون بە /پۆپ جی/ وادەكات گەنجەكان و منداڵان بەردەوام لە سوچێكی ماڵدا دابنیشن، وە بەهۆی ئەو زۆر بەكارهێنانەی یارییەكەوە زیانی زۆر بەر پشت و فەقەراتی مل و چاویان دەگات، هاوكات زیان بە بیر و هۆشیان دەگات دەبنە وەعش درندە. بۆیە ژپێشنیاز بۆ ئایندەی مرۆڤ و دایکان و باوکان ئەبێت هەرچۆنێک بێت بتوانن لە ڕێگەی ڕێکارێکی گونجاو مناڵ و گەنجەکانیان دوربخەنەوە لەم مەترسیە قێزەونە کە ئایندەی مناڵ و گەنجەکانمان دەکەنە جەنەڕاڵی خەیاڵی و مرۆڤ کوژ و وەزیزی شەری ناوخۆ ئایندەمان باش ئەی مرۆڤ تاکەی ئەتوانیت ئاڵوودەبێت بەم زهنیەتە سەرمایە داریە. نەفرەت لەو گەنجە نەفرەت لەو یاریە سەرمایە پەرستە نەفرەت لەو جۆرە کۆمەڵگایەش کە نەتوانێت زاتی خۆی لە ئالوودەبوون ڕزگار بکات.
به‌روار:  20/11/2020
798   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   369
کۆی سه‌ردان:   29231999