ترەمپ دەڵێ من هەڵبژاردنەكەم بردۆتەوە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بردنەوەی خۆی لە هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا راگەیاند كە رۆژی 3ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەچوو.
ترەمپ ڕۆژی دووشەممە 16ی تشرینی دووەم، لە تووتێكیدا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر راشیگەیاندووە، من هەڵبژاردنەكەم بردۆتەوە.
ترەمپ لەتویتێكی تریشدا رایگەیاندووە: دووبارەكردنەوەی پرۆسەی گوماناوی جیاكردنەوەی دەنگەكان لە ولایەتی جۆرجیا بۆ ئەو هیچ مانایەكی نییە، چونكە ئەوان رێگەنادەن كەس پرۆسەكە ببینێت و چاودێریشی بكات.
PUKmedia بەدواداچوون
بهروار: 17/11/2020
502 جار خوێندراوهتهوه
|