پەرلەمانی دانمارک هێرشی تورکیای بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئیدانە کرد
ڕۆژی پێنج شەممە 2020.11.12 پەرلەمانی دانمارک هێرشی تورکیای بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئیدانە کرد.

بەزۆرینەی دەنگی پارتە سیاسییەکانی دانمارک، لیستی یەکگرتوی چەپەکان، سۆسیالدیموکرات ،ڤنسترە، SF، کۆنسێرڤەتیڤ، پارتی سەوز، ئەڵتەرناتیف، ڕادیکاڵ، ڕێککەوتن لەسەر تاوانبارکردنی تورکیا دژ بە کوردەکان لە باکوری سوریا ، هاوکات زۆرینەی پەرلەمەنتاران داوایان کرد حکومەت لەڕێگای EU (یەکێتی ئەوروپا) سیاسەتێکی توندتر دابنێن و هەوڵبدەن ئابڵوقە بخرێتە سەر دەوڵەتی تورکیا. (تەنها پارتە نەژاد پەرستەکانی دانمارک DF, NB لەگەڵ لیبراڵەکان هاوڕا نەبوون لەگەڵ ئەم بڕیارەدا).
شایانی باسە ئەمە وەرچەرخانێکی مێژوویی و گەورەیە لەسیاسەتی دەوڵەتی دانمارک لەبەرامبەر دەوڵەتی تورکیادا، تا ئێستا سەدان خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی پڕ بەشەقام و لەبەردەم پەرلەمان کراوە نە میدیا و نە پەرلەمان کەس بە وشەیەکیش باسی نەکردووە، بۆیە ئەمڕۆ ئەو بێدەنگییە لەناو پەرلەمانی دانمارکا شکێنرا، ئەمەش زیاتر بە هەوڵوکۆششی Søran Søndergård سەر بەپارتی یەکگرتوی چەپ(ئینهێدلیستن) ئەنجامدراوە، هاوکات نیکۆلای ڤیلومسن ئەندامی یەکێتی ئەوروپا لەسەر لیستی یەکگرتووی چەپەکان وتی ئەم بڕیار و پێشنیارانەی پەرلەمانی دانمارک لەناو EU (یەکێتی ئەوروپا) کاری لەسەر دەکەم و بۆ ئەوەی کە سنورێک بۆ دەستدرێژیەکانی ئەردۆگان دابنرێ.
سەلام محەمەد/ کۆپنهاگن
به‌روار:  13/11/2020
596   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   892
کۆی سه‌ردان:   29247544