سوید بڕیاری دەستبەسەركردنی حەمید نووری درێژکردەوە


دادگایەکی ستۆکهۆڵم پایتەختی سوید ئەمڕۆ بڕیاریدا کە بڕیاری دەستبەسەریی حەمید نووری تا 9ی مانگی داهاتوو درێژە بکرێتەوە.

دادوەری دادگایەکی ستۆکهۆڵم لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی دادگاکەدا ڕایگەیاندووه‌: کە لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ئەو دۆسیەوە زۆری خایاندووە و داوای لە سەردۆزگەری کرد لەو بابەتەدا دەستوبرد بکات.

حەمید نووری مانگی نۆڤەمبری ساڵی 2019 لە فڕۆکەخانەی ستۆکهۆڵم قۆڵبەست کرا و لەوکاتەوە تا ئێستا دەستەبەسەرە.

حەمید نووری تۆمەتبارە بەوەی دەستی لە کۆمەڵکوژیی هەزارانی زیندانیی سیاسی لە ئێران هەبووە. بەپێی هەندێ بەڵگەنامە ئەو بەرپرسە پێشووەی ڕژێمی ئێران لە دادگایەکی کەرەج ئەندامی کۆمیتەی ئێعدامی زیندانیانی سیاسی بووە.

شارپرێس

به‌روار:  12/11/2020
690   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   544
کۆی سه‌ردان:   29261588