توێژەرێکی ئەمەریکی: بایدن دۆستی کورد و دژی سیاسەتەکانی ئەردۆغانە


توێژەرێکی سیاسی ئەمەریکی، پێشبینی دەکات سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا پەرە بە پەیوەندییەکانی بدات لەگەڵ کورد و سنورێک بۆ دەستوەردانەکانی تورکیا لە سوریا دابنێت.

باراک بارفی، توێژی سیاسی ئەمەریکی لە پەیمانگای واشنتۆن بۆ سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دامەزراوەی ئەمەریکای نوێ نوسیویەتی: جۆ بادین براوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، سیاسەتێکی جیاوازی بەرامبەر دۆسیەی سوریا هەیە بەراورد بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمەریکا و سنورێک بۆ دەستدرێژییەکانی بۆ سەر سوریا دادەنێت، بەتایبەتی لەناوچە کوردییەکانی ئەو وڵاتە.

ئاماژەی بەوەکردوە؛ رژێمی سوریا و روسیا براوەی شەڕی سوریا بون، بەڵام ناوچەکانی باکوری سوریا و ئیدلەب و ناوچەکانی رۆژهەڵات و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی کورد بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە.

سەبارەت بە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا (رۆژئاوای کوردستان) ئەو توێژەرە ئەمەریکییە دەڵێت: گۆڕانکاریی گەورە لەو ناوچەیە رودەدات، لەکاتێکدا سیاسەتی ترەمپ زیاتر لە تورکیا و ئەردۆغانەوە نزیک بو، بەرامبەر بە کورد لە ناوچەی سنورییەکانی تورکیا، بەڵام بایدن زیاتر بەهێزە و لە بەرژەوەندی کورد و دژی سیاسەتەکانی ئەردۆغان و تورکیا لە ناوچەکە دەوەستێتەوە.

باراک بارفی جەختی کردوەتەوە؛ سیاسەتی نوێی ئەمەریکا گۆڕانکاریی بەسەردا دێت لە باشکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کوردانی سوریا لەسەر حسابی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و تورکیا لەو دۆسیەیەدا.
(سبەی):


به‌روار:  12/11/2020
500   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   691
کۆی سه‌ردان:   29234116