ووتارى فەرەنسا لە ئەنجوومەنى ئاسایش تایبەت بە بریارى ژمارە ٦٨٨ی ساڵى 1991
وتارى فەرەنسا لە ئەنجوومەنى ئاسایش تایبەت بە بریارى ژمارە ٦٨٨ی ساڵى ١٩٩١

بڕیارى ٦٨٨ بریارێکى ئەنجوومەنى ئاسایشە تایبەت بە پاراستنى کوردو دیاریکردنى هێڵى دژەفرین، پرۆژە بڕیارەکە فەرەنسا ئامادەیکردو سپۆنسەرى کردو بردییە ئەنجوومەنى ئاسایشەوەو هەر ئەو سەرسەختانە بەرگرى لە مافەکانى کورد کرد، لە کۆبوونەوەى ژمارە ٢٩٨٢ی ئەنجوومەنى ئاسایش تایبەت بە پەسەندکردنى بڕیارەکە. ئەو فەرەنسایەى دوێنێ چەند ئەندام پەرلەمانێکى پەرلەمانى کوردستان یاداشت نامەى نارازییان پێشکەشکرد سەرسەختانە بەرگرى لە مەینەتییەکانى کورد لەو کاتەدا دەکات، ئێوەى ئەندامى پەرلەمان هەر وەکو ئەوەى لە هیچکات و بۆ هیچ شتێک پێم وەها نەبوون بتوانن نمایندەى ئەو گەلە بکەن کە گوایە نوێنەریانن، لەم بابەتەشدا هەمانشێوە.
فەرەنسا پرۆژەکەى بردە ئەنجوومەنەکەو دەنگی پێویستى بۆ کۆکردەوە و دەریچواند بەڵام تەنها دەوڵەتى ئیسلامى ئەوکاتى ئەندامى کاتى ئەنجوومەنى ئاسایش دەوڵەتى یەمەن بوو، کە بە نەخێر دەنگى بۆ دا، فەرەنسا بۆ بەرگرى لە کورد ئاوها هاتووەتە گۆ:

"بەرێزان، دەستوورى نەتەوەیەگکرتووەکان چیمان پێدەڵێت؟ دەستوورەکە دەڵێت: ئێمەى گەلانى ناو نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیارمانداوە کە نەوەى داهاتوومان لە هەموو جەنگێک بپارێزین و مافەکانى مرۆڤ و شکۆى مرۆڤ پارێزراوبێت.
ئەم وشانە جێگاى بایەخە، بەڵام گەر نەچێتە چوارچێوەى کارى جدییەوە ئەوا وەکو دەستوورى کۆمەڵەى گەلان تەنها وەکو خەونێک دەمێنێتەوە، ئەم ئەنجوومەنە (ئەنجوومەنى ئاسایش) زیاتر لە دەیان بڕیارى بۆ چەسپاندنى ئاشتى لەو وڵاتەدا دەرکردووە، بەڵام دەبینین هێشتا کوشتار و قڕکردن بەردوامەو هاوڵاتیانى مەدەنى و لە ناویاندا منداڵان لەبەردەم میحنەتییەکى گەوەردان.
هاوڵاتیانى مەدەنی، زۆر بە تایبەتیش کوردەکان، کە هێشتا رابردوویان پرە لە ئازار، جارێکتر بوونەوە بە قوربانى، پێویستە دەستبەجێ کۆتایی بەو کوشتارو شەرەنگێزییەی بەرانبەریان بهێنرێت و مافى ئەوەشیان پێبدرێت رێز لە ماف و شوناسى نەتەوەییان بگیرێت.
پێشێلکارییەکانى مافەکانى مرۆڤ، ئەوەى ئێستا لەو هەرێمە روودەدات، ئەوەمان لێدەخوازێت وەکو بابەتێکى جیهانى بیبینین و بە پێى پێوەرەکانیش دەچێتە چوارچێوەى تاوانى دژەمرۆڤایەتییەوە، ئەو شەپۆلى ئاوارەییە، ئەو کوشتارانەى سەر سنوور، ئەو هەموو کۆمەڵکوژیەى لەوێ روودادات هەرەشەیەکە بۆ سەر ئاسایش و سەقامیگرى جیهانی و ناوچەکە. هەر بۆیە فەرەنسا ئەم دەستپێشخەریەى کردووەو ئەم پرۆژە بڕیارەى ئامادەکردووە، ئەم بڕیارە لە هەمان کاتدا بۆ ئیدانکردنى هەموو ئەو سەرکووتکردن و چەوسانەوەیانەیە کە لە دژى گەلانى عێراق و زۆر بە تایبەتیش دژى کوردەکان روودەدات.
فەرەنسا هیوادارە کۆتایی بهێنرێت بەم ئازارو میحنەتیانەى ئەو گەلەى لەسەر خاکەکەى خۆى دەیچێژێت"

وێنەکە: دی لا سابرێلى، نوێنەرى ئەوکاتى فەرەنسایە لە نەتەوەیەکگرتووەکان کە وتارەکەى لە بەرواری ٥ی ئەپریلی ١٩٩١ خوێندەوە.
وەرگیراوە
به‌روار:  28/10/2020
561   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   431
کۆی سه‌ردان:   29249114