سەرۆکی هۆڵندا لەسەر کارکاتیرەکەی ئەردۆغان وەڵامی دایەوە
مارک روتە بۆ ئەردۆگان. سکالادژی ڤیڵدەرس قبوڵناکەین !

دوا نیوەڕۆی ئەمرۆ سەرۆکی حکومەتی نێدەرلاند (هۆلەندا) لە ڕیی میدیای رەسمی ولاتەکەیەوە پەیامێکی دوو دێری بۆ ئەردۆگان نارد وتی:
" پەیامێکی زۆر ئاسانم هەیە بۆ سەرۆک ئەردۆگان. لە هؤلەندا حوریەتی تەعبیر (ئازادی ڕادەربڕین) کە مافیکی بەرزە هەیە. ئەمە شمولی کارتۆن(کاریکاتێر) یش ئەکا، بە وێنەی کاریکاتۆری سیاسیەکانیشەوە" هەروەها سەبارەت بەو سکاڵاکردنەکەش وتی "قبوڵکراونیە "
ئەم پەیامە ڕونەی مارک ڕوتە، ڕەددانەوەی سەرۆکە فاشیستەکەی دەوڵەتی تورکیایە،  لەسەر ئەوەی کە سەرۆکی حیزبی ڕاسترەوی هۆلەندی (PVV) خێرت ڤیڵدەرس کاریکاتۆرێکی ئەردۆگانی لە ڕیی تویت ەوە بڵآوکردوە لیی نوسیوە تیرۆریست.. ئەردۆگانیش دەعوای لەسەرتۆمارکردوە و ڤیلدەرس ی بە فاشست ناوبردوە.
عەقڵیەتی تۆتالیتاریانەی ئەردۆگان، ئەیەوێت ولاتە دیمۆکراسیەکان وەک تورکیا لێ بکا.
سەری ئەخوات بێگومان.
خالید  ئەمین
کاریکاتیرەکەی ئەردۆگان کە ڤیلدەرس تویتیکردووە
به‌روار:  28/10/2020
1213   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   695
کۆی سه‌ردان:   29260036