ئەمەریکا وەزیری نەوتی ئێرانی خستە لیستی رەشەوە
(سبەی):
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ژمارەیەک دەزگاو دامەزراوە و بەرپرسی دیکەی حکومەتی ئێرانی خستە لیستی سزاکانییەوە.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەکردوە، کە سزاکانی سەر ئێرانیان فراوانتر کردوە و لەو چوارچێوەیەشدا سزای ژمارەیەک دەزگاو دامەزراوە و بەرپرسی حکومەتی ئێرانیان داوە.
لەنێو لیستی سزادراوەکان، بیژەن نامدار زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران و دو بارهەڵگری نەوت کە بە ئاڵای هندۆراس و پەنەماوە نەوتیان گواستوەتەوە و پەیوەندییان بە کۆمپانیای نیشتیمانی ئێران بۆ نەوت هەبوە.
ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردودا ئەمەریکا سزای پێنج لایەنی دیکەی ئێرانیدا بە تۆمەتی دەستوەردان لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمساڵ.
سبەی
بهروار: 27/10/2020
436 جار خوێندراوهتهوه
|