یادی لەدایکبوونی پەیامبەری ئیسلام ڕۆژی پشووە لە هەرێمی کوردستان
بەپێی خشتەی پشووەکانی هەرێمی كوردستان، بەهۆی یادی لەدایکبوونی پەیامبەری ئیسلامەوە، رۆژی پێنجشەممە، ٢٩ی ئەم مانگە پشووی فەڕمیە لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئەگەرچی بەگوێرەی خشتەی پشووەکانی هەرێمی کوردستان، رۆژی پێنجشەممە ٢٩ی تشرینی یەکەم، کە هاوکاتە لەگەڵ ١٢ی رەبیعولئەوەل و یادی لە دایکبوونی پەیامبەری ئیسلامە پشووی فەڕمیە، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی تەندروستی گشتی، مەراسیمی یادی مەولود بەڕێوەناچێت.
رۆژی ١٧ی ئەم مانگە، لە کۆبوونەوەی پارێزگاری هەولێر و لیژنەی مەراسیمی خوێندنەوەی مەولود لەو شارە بڕیاردرا، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی تەندروستی گشتی، مەراسیمی یادی مەولود (یادی لەدایکبوونی پەیامبەری ئیسلام) بەڕێوەنەچێت.
هەر ئەمڕۆش هێمن قادر جێگری پارێزگاری ههولێر رایگەیاند، "له ههر حاڵهتێكی پرسه و ئاههنگ گێڕان له ماڵان و له شوێنێكی گشتی ئهوا پێبژاردنیان پێدهكرێت به دوو ملیۆن دینار.
ئێن ئاڕتی
بهروار: 27/10/2020
531 جار خوێندراوهتهوه
|