وەک موسڵمانێک سوپاسی فەرەنسا دەکەم
یقول النبي ﷺ من لا يشكر الناس لا يشكر الله, حديث صحيح.
به‌هۆی ئه‌و ڕوداوانای له رۆژانی رابردوودا جیهانی موسوڵمانانی وروژاند، وه‌ک وەفایەکی ئیسلامی و ئەرکێکی ئه‌خلاقی به پێویستم زانی پاش 9 ساڵ ژیان له وڵاتی فه‌ره‌نسا، بۆچوونی خۆم له‌مه‌ڕ سیستمی حوکمڕانی ئه‌و وڵاته وه‌ک شایه‌تحاڵێک ڕابگه‌یه‌نم.
له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌م له‌و وڵاته‌دا، شاهدی ده‌ده‌م جگه له ڕێز و ره‌فتاری شایسته به‌رامبه‌ر خۆم و هاوژینم که موسوڵمانێکی باڵاپۆشه، هیچ ره‌فتارێکی ناشایستمان نه‌بینیوه! به‌ڵکو زۆریش ڕێز و چاکه‌مان لێوه بینیون. لێره‌دا وه‌ک موسوڵمانێک سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراسته‌ی حکومه‌ت و هاوڵاتیانی فه‌ره‌نسا ده‌که‌م.
من بۆ خوێندنی خۆم له‌و وڵاته بووم، هیچ پێویستی نه‌ده‌کرد ئه‌وان چ وه‌ک حکومه‌ت چ وه‌ک هاوڵاتی کارێک بۆ ئێمه ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو خزمه‌تیان کردووین که ئه‌گه‌ر له وڵاتێکی موسوڵمانی وه‌ک تورکیا یان سعودیه یان ئێران بووینایه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و ئه‌زموونهێکی پێچەوانەم نه‌ده‌بینی!
هه‌رکه‌سێک بچوکترین ئیهانه به پێغه‌مبه‌ره‌که‌مان یان پیرۆزیه‌کانمان بکات لێی قبوڵ نا‌کرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌زانم لەسەرجەم وڵاتانی ئیسلامی دەیان ساڵە هەموو ساتێک سوکایەتی بە ئیسلام و موسوڵمانان دەکرێت بەڵام کەس لە ترس‌دا نقەی لێوە نایەت!!
دەشزانم کە ئێمه‌ی موسوڵمان هێندە ئه‌خلاقی محمدیمان نه‌نواندووه هه‌تا ئایینه‌که‌مان پارێزراو بێت، هه‌ر بۆیه به‌رده‌وام رووبه‌ڕووی گرفت و قەیران ده‌بینه‌وه. ئیدی له‌هه‌رشوێنێک سوکایه‌تیه‌ک به ئیسلام و موسوڵمانان بکرێت زۆربه‌ی هۆکاره‌که‌ی له هه‌ڵه‌کانی ئێمه‌ی موسوڵمانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
چ وڵاتێکی ئیسلامی ئاماده‌یه مافی ژیانێکی شایستە به موسوڵمانێکی لێقه‌وماو ببه‌خشێت؟
فه‌ره‌نسا مافی پەنابەری به‌خشیه گه‌نجێکی لاساری چیچانی که له وڵاته وێرانه‌که‌ی خۆی هه‌ڵهاتبوو، به‌ڵام کاکی چیچانی له‌جیاتی ڕێز گرتن له یاسا‌و ڕێسای ئه‌و وڵاته هه‌ڵسا به کارێکی دڕندانه‌ی نائیسلامی و نائه‌خلاقی و له‌ده‌ره‌نجامی کرده‌وه نه‌گریسه‌که‌یدا جیهانی ئیسلامی ڕوبه‌ڕوی ئه‌و هه‌مووه گرفته کرده‌وه، موسوڵمانانیش له‌سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه له جیاتی ئیدانه‌ی ئه‌و کرده‌وه نامرۆییه ده‌ستیان دایه دژایه‌تی کردنی فه‌ره‌نسا، ئه‌مه له‌وپه‌ڕی کاڵفامی و تێنه‌گه‌یشتنه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه نه‌وه‌ک ئیمان و عه‌قیده. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی موسوڵمان ئیدانه‌ی ئه‌و ره‌فتاره دژ به ئیسلامه‌مان بکردبا ئێستا ڕۆژئاوا جۆرێکی دی بۆ پیرۆزیه‌کانی ئێمه‌یان ده‌یانڕوانی.
ئه‌مه ئه‌و قه‌یرانه جدیه‌یه که موسوڵمانان غه‌رقی بوون، ماکرۆنیش پێشتر ئاماژه‌یه‌کی به‌و قه‌یرانه دابوو، به‌ڵام سبحان الله تا ئه‌م ساته‌ش له‌هه‌موو جیهانی ئیسلامی که‌سێکم نه‌بینی له په‌یامه‌که‌ی ماکرۆن بگات!
ئێستا ئه‌و دژایه‌تی کردنه‌ی کە تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ته‌نیوه نه له‌گه‌ڵ ره‌فتاری موئمینانه یه‌ک ده‌گرێته‌وه و نه له‌گه‌ڵ ئاکاری مرۆڤێکی ژیر.
بڵاو کردنه‌وه‌ی کاریکاتێری پێغه‌مبه‌ر به تاوان ده‌زانم به‌ڵام تاوانی له‌و گه‌وره‌تر کوشتنی ئه‌و هه‌مووه ژن و مناڵه بێتاوانه‌ی ئیڤرین بوو، له‌بیرتانه ئه‌وکاته‌ی سوپا درنده‌که‌ی ئه‌ردۆگان به‌خوێندنی سوره‌تی الفتح ده‌ستی دایه قڕ کردنی منداڵ و پیری بێ تاوانی کوردی موسوڵمان؟ ئاده‌ی له شوێنکه‌وتووانی محمد المصطفی چه‌ند زانا و که‌سایه‌تی بەغیرەتتان بینی دژی ئه‌و وه‌حشیگه‌ریه بوه‌ستێته‌وه؟ بۆچی پیاوێکیی ئایینی به‌شه‌هامه‌تمان نه‌بینی محمد ئاسا له دیفاع کردنی مه‌زڵوم بێته گۆ؟ بۆچی کۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵمانان هێندە لاواز و فشۆڵن به‌رامبه‌ر به کرده‌وه قێزه‌ونه‌کانی ئه‌ردۆگان بچوکترین هەڵوێستیان نەنواند؟!
برای موسوڵمان، ئه‌مه ئه‌گه‌ر قه‌یران و به‌دبه‌ختی نه‌بێ ئه‌ی چیه؟
ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ ڕووده‌دات پرۆژه‌یه‌کی نه‌گریسه داینه‌مۆکه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ردۆگانیه‌کانه‌وه خراوەتە کار، موسوڵمانانیش به نه‌زانینی خۆیان که‌وتوونه‌ته ناو ته‌ڵه‌ی خه‌باثه‌تی پڕۆژە قێزەونەکانی ئه‌ردۆگانه‌وه. ئه‌گینا تا ئه‌م ساته‌ش رۆژانه گه‌نجی کوردی موسوڵمان له کۆماری سێداره به ناحه‌ق ئه‌شکه‌نجه ده‌درێت و له‌سه‌ر عه‌قیده‌ی سوننە و جەماعە له‌سێداره ده‌درێت به‌ڵام له هیچ وڵاتێکی ئیسلامی که‌س مێشیک میوانی نیه و فززەی لێوە نایەت، نازانم بۆچی موسوڵمانان نا‌وێرن هیچ پەرچەکردارێکیان بەرامبەر دەسەڵاتە مونافیقەکان هەبێت، بەڵام کە دێتە سەر کەیسێکی رۆژاوایی ئیدی ماشاء اللە یەک ملیار موسوڵمان لەسەرانسەری دونیا بە یەکدەنگ دێنە گۆ.
چه‌ند موسوڵمانتان بینیوه له‌خێر و خۆشی وڵاتانی ئیسلامیی که‌نداو سودمه‌ند بوو بێت؟ ماکرۆنێک که به‌هۆی سیستمی حوکمڕانی وڵاته‌که‌ی ملیۆنان موسوڵمان سودمه‌ند ده‌کات له خێر و بێری وڵاته‌که‌ی، ئایا خودا ئه‌م ره‌فتاره‌ی پێخۆشه یان ئاهه‌نگ گێڕانی ئه‌ردۆگان له‌گه‌ڵ به‌دره‌وشتێکی وه‌ک سبیل جان و ته‌تڵه‌س دوای ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتنیان به‌سه‌ر موسوڵمانانی بێ تاوانی کورد به‌ده‌ست هینا؟! کامیان له لای خودا و په‌یا‌مبه‌ره‌که‌ی مه‌قبوله؟
برای موسوڵمانم تاکەی لە لەو قوڕی جەهالەتە نایەیتە دەرەوە؟!
وه‌کو موسوڵمانێکیش، هه‌موو که‌سایه‌تیه دیاره‌کانی جیهانی ئیسلام له سوڵتان ئه‌ردۆگانی دڕنده‌وه تا خائین حه‌ره‌مه‌ین شه‌ریفه‌ین هه‌تا ئه‌میره بوده‌ڵه‌که‌ی قطر تا ده‌گاته رابه‌ری کۆماری سێداره دەیانکه‌مه قوربانی ئه‌و سیستمه حوکمڕانیه‌ی که ماکرۆن و مێرکڵ و ترودۆ جێبه‌جێی ده‌که‌ن.. هه‌موو هه‌وڵی شێخی ئه‌لئه‌زهه‌ر و موفتیه‌کانی مه‌که و دیمه‌شق و قاهیره‌ش دەکەم بە قوربانی خاکی سەر گڵکۆی مادام دانیه‌ل میتێرانی ره‌حمه‌تی لەبەر ئەو دڵسۆزیەی بەرامبەر نه‌ته‌وه‌ی کوردی موسوڵمانی ستەملێکراو پێشکه‌شی کرد...
بێساران فیروز حسن
به‌روار: 27/10/2020
563 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|