دەوڵەتەکەی ئەردۆگانی ئیخوانی رێژەی لەشفرۆشی سێ بەقەدەر فەرەنسایە!
دەوڵەتەکەی ئەردۆگانی ئیخوانی رێژەی لەشفرۆشی سێ بەقەدەر فەرەنسایە!.
سیستەمی ئیخوانی ئاکەپە ، رێگا بە لەشفرۆشی و هۆمۆ(نێربازیی) دەدات!..

🔴 - تێبینی: ئەم وتارەم هەوڵێکە بۆ نیشاندانی نیفاقی ئیخوانی ئاکەپە پەیوەست بە هاندانی بازرگانی سێکسی وهۆمۆسێکشواڵ لە کاتێکدا بانگەشە بۆ ئیسلام دەکات . هیچ سوکایەتییەک بە ژن یا هۆمۆکان لەم وتارەمدا مەبەست نییە بەقەدەر ئەوەی ریسواکردنی ئەو قەلەمە خۆفرۆشانەی دەزگای شەڕی تایبەتە کە رێنماییەکانی دەوڵەتی تورکیا جێبەجێدەکەن لە رەشکردنی شۆڕشی گەلی کورد کە پێشەنگایەتی گەلانی رۆژهەڵاتی ناڤین دەکات و، لەسەر پرسی ئازادییەکان لە فەرەنسا هانی تیرۆر دەدەن.
لە کاتی هەڵبژاردنەکانی سالێ ٢٠١٥ ، دواتریش چەندینجاری دیکە وتارگەلێکم نووسیوە سەبارەت بە پشتگیری ئاکەپە بۆ دیاردەی لەشفرۆشی لە تورکیا ، ئەمە سەرباری پشتگیری و بەیاساکردنی دیاردەی هۆمۆکان . گەشتوگوزاریی سێکسی لە تورکیا لە پلەی هەرە لە پێشەکانە بۆ داهاتی نەتەوەیی دەوڵەتی تورکیا . بە یاسایی ژمارە 5237 مادەی 227 بۆ هەرکەسێک یاگروپێک هەیە ماڵی لەشفرۆشی بکاتەوە ، بەمەرجێک مەرجەکانی تەندورستی تیدا بێت و باجی خۆی بدات، ئەم یاسایە ئاکەپەی ئیخوانی دەری کردووە. گەشتوگوازاری سێکسی نەک هەر دراوی قورس دەهێننە ناو داهاتی وڵات بەڵکو باجێکی زۆریش لە و ناوەندانەی لەشفرۆشی وەردەگیرێت ودەخرێتە سەر داهاتی گشتی ، کە هاوسەرەکەی ئەردۆگان چای تایبەتی پێدەکڕیت کیلۆی بە ٣٠٠٠ دۆلارە . یەکێ لەو ناوەندانە کە ژنێکی ئەرمەنی خاوەندارێتی لێ دەکرد تەنها بۆ ساڵی ٢٠١٣ بە تاقی تەنیا ١٠٠ هەزار دۆلار دابووە دەوڵەتی ئاکەپەی ئیخوانی ، تەنانەت وەک کەسێکی مولتەزیم پاداشت کرابوو لەلایەن وەزارەتی دارایی ئاکەپە. رێکخراوی دێرسفکات، راپۆرتیکی تێروتەسەلی بلاوکردۆتەوە بۆ سالی ٢٠١٣ ، کە دەوڵەتی ئاکەپەی ئیخوانی رێگای بە ٣٠٠ هەزار لەشفرۆشی بە رەسمی تۆمارکراوی هەیە لە ٥٥ پارێزگا لە کۆی ٨١ پارێزگا تورکیا کاردەکەن . پێدەچێت دوو ئەوەندەش یا زیاتر لەو ژمارە هەبێت بۆ خۆ دزینەوە لە باج، ئەمە بەتایبەتی ئێستاکە بەهای لیرە لە نزمیدایە،رێژەی هەژاری ونەداری لە بەرزبونەوەدایە ، ژمارەی لەشفرۆسەکان چەندین قات بووینەوە لە چاو ساڵی ٢٠١٣ .
بە مانایەکی دیکە دوڵەتی ئاکەپەی ئیخوانی هانی بازرگانی لەشفرۆشی و ناوەندەکانی هۆمۆ دەدات بۆ کۆکردنەوەی باج و هاندانی گەشتوگوزاری سێکسی. عەلی قەرەداغی گەورە ئیخوانی ، لە کاتی کزبوونی گەشتوگوزار لە تورکیا ، داوای لە خەڵکی دەکرد بچنە دەوڵەتی ئاکەپە بۆ (رابواردن !). هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە زیاتر لە ١٥ هەزار ماڵی روخست پێدراو بۆ لەشفرۆشی هەیە . تورکیا بەقەدەر هەموو ئەوروپا ، ناوەندی لەشفرۆشی هەیە ئەگەر ناوەندە شاراوەکانیش بخەینە سەریی ، چونکە وەک باسمان لێکرد بەشێکی هەرە زۆری چەند قاتی ئەو ناوەندانەی کە دەوڵەت بەرەسمی دەیانناسێت ، ناوەندی نافەرمیش هەیە.
تورکیا بەقەدەر سێجاری فەرەنسا ناوەندی لەشفرۆشی تێدایە ، لەکاتێکدا ئەردۆگان خۆی وەک خەلیفەی ئیسلام نیشان دەدات ، فەرەنساش دژە ئیسلام. لە فەرەنسا دەوڵەتێکی سیکولارە ئازادییەکانی لەچاو تورکیا دەیان قات زێدەترە ، لێ ئەردۆگان بۆ خاپاندنی موسڵمانان دێت بۆ مەرامەکانی دەسەلاتی و دامەزراندنی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی پرۆپاگەندەی خاوەندارێتی بۆ ئیسلام دەکات.
دوای تێکچوونی رەوشی تورکیا لە ٢٠١٥ ، هەتا دێت ئەم ناوەندانە روو لە زیادبوونن ، بەجۆرێک نەک هەر ماڵەکانی ئەو جۆرە بازرگانییە زێدە بووە ، بەڵکو ژنانی سەر جادەش دەقات زێدەبووە. تەنها داهاتی تورکیای ئاکەپە لە بازرگانی لەشفرۆشی لە ٤ ملیار دۆلار بۆ دەیان لیار دۆلار پێش کۆڕۆنا بەرزبۆتەوە ، بەمەش دەیەمین دەولەت دەرچوو لە جیهان لەم جۆرە داهاتە بۆ خەزێنەی دەولەت.
دەبێ بوترێت ناوەندی رەسمی بازرگانی لەشفرۆشی پێش هاتنی ئیخوانەکان لە تورکیا ساڵی ٢٠٠٢ تەنها ٦٥ ناوەند بووە. لە میانی ٨ ساڵی دوای حوکمی ئیخوانەکان لە تورکیا ، ناوەندی لەشفرۆشی ٢٢٥٪ زیادی کردووە . لە کاتی هەڤدیتنە بەناودەنگەکەی پۆتین وئەردۆگان کە ، تێیدا ئەردۆگان بەزەلیلی چووە بەردەم پۆتین ، بە تەوسەوە گوتی: گەشتوگوزار لە تورکیا خۆشە منیش حەزدەکەم بچم. ئەردۆگان کە ئاکەپەی ئیخوانی داژوات ، بەوەندە نەوەستاوە بەڵکو گەورەترین هەڵمەتی پرۆپاگەندەیی بۆ بوونی هۆمۆ کرد ، ئەمەش ژمارەیەکی هێجگار زۆری کەنداوییەکان بۆ تورکیا پەلکێشکرد ، وەک داتاکان دەریدەخەن زۆرترین هۆمۆکان لە ولاتی کەنداون ، ئاکەپەی ئیخوانی هەموو ئەوانە دەکات بە یاسا رێکیخستووە و رێگا دەدات و، لەو پێناوەدا بەدەیان ملیار دۆلار بۆ داهاتی وڵات کۆدەکاتەوە تا شەڕی نەگریسی دژی بەگەلی کورد و ناوچەکانی دیکەی پێبکات.
بوونی دیاردەی لەشفرۆشی و هۆمۆ ، دیاردەیەکی نامۆ نییە لە هەر کۆمەڵگایەک هەبێت ، ئەم دوو دیاردەیە لە بنی مێژووەوە هەبووە، بەڵام ئەوەی نامۆیە ئاکەپەی ئیخوانی ئیدعای دەوڵەتی خیلافەی ئیسلامی دەکات کە چی تەنها تورکیا بە قەدەر هەموو ئەوروپا ماڵی لەشفرۆشی تێدایە. ئەمە سەرباری ئەوەش دژی تەڤگەری ئازادی ناوەناوە لە دەزگای شەڕی تایبەت لێرەو لەوێ قەڵەمە سەرشۆڕەکان دەیانەوێت تۆمەتی ناڕەوا بخەنە سەر سیستەمی بەڕێوەبردن. تەڤگەری ئازادی مامەڵە لەگەڵ واقیع دەکات ، بۆ خۆی دەستی تێدا نییە لە دورستکردنی ، بەڵام ئەو واقیعە کە دەیەوێت مامەڵەی لەگەڵدا بکات هەموو لایەنەکانی لەبەرچاو دەرباز دەکات. بوونی دیاردەیی لەشفرۆشی و هۆمۆ لە جڤاک ، دیادەیەکە لە چوارچێوەی مافی تاک و مافەکانی جڤاک مامەڵەی لەگەڵدا دەکات ، ریشەیی ئەو دیادەیە کە لە گرفتە ئابوریی و سیاسییەکان یا لە سروشتی بەشەریی بەرهەم دێت .

نوسینی نیاز حامید
به‌روار:  26/10/2020
557   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   841
کۆی سه‌ردان:   29230715