عیزەت دووری کۆچی دوایی کرد
حزبی بەعسی ھەڵوەشاوە بەبێ ئەوەی ھۆکاری مردنەکەی و شوێنی مردنەکەی ئاشكرا بکات، گیانلەدەستدانی عیزەت ئیبراھیم دووری ئەمینداری گشتی حزبەکەی راگەیاند.

حزبی بەعسی ھەڵوەشاوە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، عیزەت دووری جێگری پێشووی سەدام حسێن، ماوەی چەند ساڵێكە سەركردایەتی ڕێكخراوێكی چەكداری دەكات بەناوی بزوتنەوەی نەقشبەندی، كە لە پاش داگیركردنی عێراق لەلایەن ئەمریكاوە خۆی حەشارداوە و ئەمریكاش بڕی ١٠ ملیۆن دۆلاری بۆ هەركەسێك تەرخانكردبوو، كە زانیاریی بدات لەسەری، ببێتە هۆی دەستگیركردن یان كوشتنی.

هاوكات، عیزەت ئیبراھیم دووری، ساڵی ١٩٥٩ لەلایەن حکومەتەکەی عەبدولکەریم قاسمەوە دەستگیردەکرێت‌ و پاش ئازادكردنی یەکێک دەبێت لەو بەعسیانەی کە ڕۆڵی سەرەکی دەبێت لە کودەتاى ١٧ی تەممووز ١٩٦٨.

هەروەها، لە ساڵی ١٩٦٩دا عیزەت دووری بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی بەعس و لە ساڵی ١٩٧٩ لە حزبدا بووەتە جێگری سەدام حسێن سەرۆکی حزبی بەعسی عێراقی و لەکاتی ھێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ سەرکردەی ناوچەکانی باکووری عێراق بووە.

عیزەت ئیبراھیم دووری لە ١ی تەممووزی ١٩٤٢ لە ناوچەی دووری سەر بە پارێزگای سەلاحەددین لەدایکبووە و پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعس، وەکو ئەمینداری گشتی حزبی بەعس خۆی ناساندووە و لە ساڵی ٢٠٠٩ بەرەی جیھاد و ڕزگاری لە عێراق ڕاگەیاند.
ئێن ئاڕتی
به‌روار:  26/10/2020
524   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   369
کۆی سه‌ردان:   29232014