لە سەرێکانی داعش دژی فەڕەنسا خۆپیشاندان دەکات
لە شارۆچکەی سەرێکانی، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە، دژی فەرەنسا خۆپیشاندانێک ئەنجامدرا، ئەوەی جێگەی سەرنج بوو، لە خۆپیشاندانەکەدا چەتەکانی داعش ئامادەبوون و ئاڵای خۆیان بەرزکردبوویەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار، ئەمڕۆ لە شارۆچکەی سەرێکانی داگیرکراو، خۆپیشاندانێک دژی وڵاتی فەرەنسا ئەنجامدرا.
وەک لەوێنەی خۆپیشاندانەکەدا دەردەکەوێت، چەتەکانی داعش ئاڵای داعشیان بەرزکردووەتەوە و لەناو خۆپیشاندانەکەدا بەشداربوون.
ڕۆژنیوز
بهروار: 26/10/2020
455 جار خوێندراوهتهوه
|