ئەوروپا هەڕەشەى دەرکردنى تورک لە ناتۆ دەکەن

گۆڤارى"سفوبودنایا پریسا" راپۆرتێکى بڵاوکردۆتەوە، دەربارەى ئەگەرى دەرکردنى تورکیا لە هاوپەیمانێتى باکورى ئەتڵەسى (ناتۆ).
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، کۆنگرێسى ئەمریکا چاو بە دەستپێشخەریکى ناتۆدا دەخشێنیتەوە سەبارەت بە دوورخستنەوەى تورکیا لە ناتۆ؛ ئەویش بەهۆى رەفتارەکانیەوە لە ناگۆرنى قەرەباغ. لەم بارەیەوە ئەندامێکى کۆنگرێس لە حزبى دیموکراتەکان (تولسى گەبارد) پرۆژە بڕیارێکى پێشکەش کردوە.

بەڵگەنامەکە تێبینى ئەوەى کردوە، ئەنقەر بەتەنها واز لەوە ناهێنێت کە پشتیوانى ئازەربێجان بە ئاشکرا دەکات لە ناگۆرنى قەرەباغ، بەڵکو بەکرێگیراوو ئیسلامیە توندڕەوەکانى سوریا و لیبیا بۆ ناوچەى ململانێکە دەگوازێتەوە.

جێگرى یەکەمى بەرێوەبەرى پەیمانگەى توێژینەوەى ستراتیژى و پێشبینیەکان لە زانکۆى دۆستایەتى نێوان گەلان و ئەندامى ئەنجومەنى گشتى روسیا (نیکیتا دانیۆک) دەبێژێ : بەبۆچونى من ئەم دەستپێشخەریە بە سروشتێکى شتێکى زانیارى بەخشین و دەروونیە، بەوەى لە ئێستادا هیچ ئامرازێکى یاسایى راستەقینە نیە بۆ دوورخستنەوەى تورکیا لەو هاوپەیمانێتیە.

کەواتە، بۆچى ئەندامانى کۆنگرێس و ئەو ئەندامە خۆیان بەم بابەتەوە سەرقاڵ کردوە؟
ئەمە پەیامێکە بۆ ئەردۆغان .. دەبێ ئەوەش لە بیر نەکەین ئەو گروپە ئەرمەنیانەى لە ئەمریکا فشار دروست دەکەن کاریگەرى زۆریان لەسەر ئەو وڵاتە دروست کردوە.

بەبۆچونى ئێوە کاردانەوەى ئەردۆغان چۆن دەبێت .. ئەم دەستپێشخەریە نوێیە ترسى لا دروست دەکات؟ لەو بڕوایەدا نیم تورکیا لەم بارەیەوە هەستیار لاواز بێت، بەڵکو بە پێچەوانەوە. لە ئێستادا ئەردۆغان؛ کە بەتەواوەتى هەستى کردوە گرنگێتى تورکیا بۆ بەرگرى کردن لە بەرژەوەندیەکانى ناتۆ چەندە لە ناوچەکەدا لە بەرامبەر روبەروبونەوە لەگەڵ روسیادا، هەوڵى فراوانکردنى هەژموونى خۆى دەدات لەناوچەکەو لە دەرەوەى چوارچێوەى هەژمونى ناتۆدا، ئەمەش بەهۆى سیاسەتە دوژمنکاریەکانیەوە بۆ پشتیوانى ئازەربێجان، بەڵام ئایە، ئەمە بۆ پەیکەربەندیەکانى ناتۆ بەسوودە؟

لەسەر ئاستى جیهانى، پێدەچێ وەڵامەکە نەخێر بێت. بەڵام لە رووى تاکتیکیەوە، ئەگەر یاریچیەکى زۆر بەهێز هەبێت لە رووى ستراتیجیەوە لە داهاتودا رێککەوتنى دەگەڵدا بکرێت، ئەوا ناتۆ بە شێوەیەکى گشتى هیچى وا لە دەست نادات.

RT.Arabic
حلمى رەسول رەزا
شارپرێس...

به‌روار:  23/10/2020
438   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   388
کۆی سه‌ردان:   29259533