سیاسەتمەدار دکتۆر شەفیق قەزاز كۆچی دوایكرد
درەنگانی شەوی پێنج شەممە دوای مانەوەی لەنەخۆشخانە بۆ ماوەی 15 رۆژ نوسەرو سیاسەتمداری كورد د.شەفیق قەزاز بەهۆی كۆرۆناوە گیانیلەدەستدا.

بەپێی زانیاریەكانی PUKmedia، د.شەفیق تۆفیق قەزاز نوسەرو سیاسەتمەداری كورد ماوەی 15 رۆژ دەبوو لەنەخۆشخانەی ئاسای سلێمانی بەهۆی تووشبوونیەوە بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەژێر چاودێر تەندروستی بوو، بەڵام درەنگانی شەوی پێنج شەممە  گیانیلەدەستداوە.

د.شەفیق قەزاز هاوژینی چلورە هەردی چالاكوانی بواری ژنان بوو.

PUKmedia تایبەت
به‌روار:  23/10/2020
484   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   368
کۆی سه‌ردان:   29218703