ڕووسیا لە ڕۆژئاوای کوردستان نیگەرانە بەهۆی پشتیوانی ئەمریکاوە

وەزارەتی دەرەوەی روسیا نیگەرانی خۆی نیشان دەدات بەرامبەر دۆخی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا و جارێکی دیکە ئەمەریکا تۆمەتبار دەکاتەوە بە هاندانی کوردەکان بۆ جیابونەوە لە سوریا.

ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند؛"دۆخی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا بوەتە مایەی نیگەرانی بەردەوامی روسیا، هەروەها ئاگاداری لێدوانەکەی هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیان کە باسی لەوەکرد روسیا شکستی هێناوە لە دانوستانەکانی نێوان رۆژئاوا و حکومەتی سوریا، تەنانەت دوای ئەو لێدوانە کاروانێکی گەورەی ئەمەریکی لە دیوی عێراقەوە چوەتە رۆژئاوا و کەرەستەی سەربازی زۆری لەگەڵ خۆی هەڵگرتوە".

وتیشی:"رون بەلامانەوە کە هەوڵی ئەمەریکی هەیە بۆ جیاکردنەوەی کوردەکان لە دەوڵەتی سوریا".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا دەشڵێت: مۆسکۆ هەمیشە بانگەشەی ئەوەی کردوە کە دیمەشق و باکوریرۆژهەڵاتی سوریا گفتوگۆی بنیادنەر ئەنجام بدەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی پەسەندکراو لەلایەن هەردولاوە.

ئەوە لەکاتێکدایە ئامینە عومەر، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات رەخنەی توندی لە لێدوانەکەی ئەمدوایەی سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا گرت سەبارەت بەوەی کە دۆخی کوردەکان دەتەقێتەوە بەهۆی پشتیوانییەکانی ئەمەریکاوە بۆ جیابونەوەیان لە سوریا و رایگەیاند؛ ئەو لێدوانە تەنها خزمەتی ئەجێندا هەرێمییەکان دەکات و تورکیاش سودمەندی یەکەمە لەوە.

هەروەها بێهیوایی خۆی نیشاندا بەهۆی شکستی گفتوگۆکانی نێوان کورد و دیمەشق کە چەندین جار مۆسکۆ پشتیوانی خۆی بۆ دوپات کردوەتەوە، بەڵام هەوڵەکانیان سلبی بون و دیمەشقی تۆمەتبار کرد بەوەی کە ئامادەنین چارەسەری سیاسی پەسەند بکەن.
سبەی

به‌روار:  23/10/2020
1053   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   344
کۆی سه‌ردان:   29232505