شاندی وەزارەتی دەرەوەی سوید و ئەنجومەنی سوریای دیموکرات کۆبوونەوە
شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی سوید، کە سەردانی خۆبەڕێوبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا-یان کردووە، لەگەڵ ئەنجومەنی سوریای دیکموکرات- مەسەدە کۆبوونەوە، ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی سوید نێوەندیگیریی لەنێوان خۆبەڕێوبەری باکوری سوریا و ڕژێمی سوریا بکات.

شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی سوید، ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە سەردانی خۆبەڕێوبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا-یان کرد، لە درێژەی کۆبوونەوەکانیانیدا، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ ئەنەکەسە کۆبوونەوە و پاش نیوەڕۆش لە ناوەندی دەرەوەی بەڕێوبەری خۆسەر لەگەڵ ئەنجومەنی سوریای دیکموکرات- مەسەدە کۆبوونەوە.

شاندەکەی سوید پێیکهاتبوون لە بیار عورنوس، نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی سوید، تایبەت بە دۆزی سوریا، تۆماس مارجوس، بەرپرسی هاوکارییە مرۆییەکانی وەزارەتی دەرەوەی سوید، ئەڤین چەتین، ڕاوێژکاری پەیمانگای ئاشتی ئەوروپا.

لەلایەن ئەمینە عومەر، هاوسەرۆکی مەسەدە، ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکی دەستەی بەڕێوبەری مەسەدە، جیهاد عومەر، هاوسەرۆکی پەیوەندیە گشتییەکانی مەسەدە و عەلی ڕەحمان و خەزنە نەبی، ئەندامانی پەیوەندیە گشتیەکانی مەسەدە پێشوزیان لێکرا.

لەدوای دانیشتنەکە، عەلی رەحمان، ئەندامی پەیوەندییەکانی مەسەدە، لەسەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان بە ئاژانسی هاواری وتووە: شاندەکەی سوید گرنگی بە بەڕێوبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەدەن، بەگشتی گفتوگۆمان لەسەر ئەو ڕووداوانەکرد، کە لێرە ڕوودەدەن، هەردوولامان ڕێککەوتین لەسەر بەهێزکردنی ڕۆڵی سوید لە پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە سوریا، هەروەها نێوەندی گیریی کردنی حکومەتی سوید لەنێوان خۆبەڕێوبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و حکومەتی شام، هەروەها بڕیارە شاندەکەی سوید ڕۆڵ بگێڕێت لە گەیاندنی دەنگی گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە وڵاتانی دیکە و نەتەوەیەکگرتووەکان.

بڕیار وایە بەر لە گەڕانەوەیان شاندەکەی سوید لەگەڵ نوسینگەی ڕێکخستی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆببنەوە. ڕۆژنیوز
به‌روار:  21/10/2020
457   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   508
کۆی سه‌ردان:   29248205