ئەحمەد تورک ئازاد کرا
لەسەر سکاڵایەکی داواکاری گشتی ئەنقەرە، دادگا چوونە دەرەوەی وڵاتی لە ئەحمەد تورک، سیاسەتمەداری کورد لە باکوری کوردستان قەدەغەکرد.

ئەمڕۆ ئەحمەد تورک هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین، کە پۆستەکەی لەلایەن دەوڵەتەوە لێسەندراوەتەوە، لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسیدا، کە بە بڕیاری داواکاری گشتی ئەنقەرە دەستی پێکردووە، بە مەبەستی لێپرسینەوە و وەرگرتنی وتە، بانگ کرا بۆ دادگای مێردین.

ئەحمەد تورک، لەڕێگەی سیستمی دەنگ و ڕەنگ وتەکەی وەرگیرا، لە بارەی بڵاوکردنەوەی بابەت و نووسین لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا، لێدوانێکی لە ٢٠ی ئەیلولی ٢٠١٤دا و بەشداریکردن لەو شاندەی چووبووە کۆبانێ، پرسیاری لێکرا.

لەبارەی پڕۆسەی دادگایی کردنەکەوە، ئەحمەد تورک بە میدیاکانی وتووە: ئەو تاوانانەی ئاڕاستەم کرابوون ڕەتمکردەوە، لیژنەی دادوەرانیش بە مەرجی قەدەغەکردنی چوونە دەرەوەم لە وڵات ئازادیان کردم.
ڕۆژنیوز
به‌روار:  20/10/2020
392   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   392
کۆی سه‌ردان:   29254485