سەڵاحەدین دەمیرتاش دەڵێ : ئەردۆغان لێم ده‌ترسێت بۆیه‌ له‌زیندان ده‌مهێڵێته‌وه‌


سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە زیندانەوە رایگەیاند، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا لێی دەترسێت، بۆیە لە زینداندا هێشتوویه‌تییه‌وه‌.

سەڵاحەدین دەمیرتاش به‌كه‌ناڵی T24ی توركی راگه‌یاندووه‌ "من زیندانی نیم، بەڵکو بارمتەی سیاسیم. ئەردۆغان زۆر لە من دەترسێت و سڵم لێدەکاتەوە، هەر بۆیه‌ من لێرە دەهێڵێتەوە".

جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌ "ئێمە پیاوی هیج کەسێک نین، تەنیاو تەنیا رۆڵەی گەلین. ئەم گەلەش هەرگیز رۆڵەی خۆی لەبیرنەکردووە و لەبیری ناکات".

سەڵاحەدین دەمیرتاش راشیگه‌یاندووه‌ "حسابی ئەوە ناکەین کە چ کاتێک له‌زیندان ئازاد ده‌بین، به‌ڵكو تەنیا بەرگری دەکەین. دڵنیاشین لەوەی سەردەکەوین. چونكه‌ بەڵکو کەسانێک هەن حیسابی ئەوە دەکەن ئاخۆ چەند رۆژیان لە دەسەڵات ماوە".
وەرگیراوە
به‌روار:  18/10/2020
296   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   148
کۆی سه‌ردان:   29220803