کێ کێ پێ ئەگەیەنێت؟

خوێندن سوپایەک بێکار
لادێ موحافیزی شار
ئەزھەر خەتیب و قازی
حوکمەت شەعبی ناڕازی
پاییز ھەنار و ھەرمێ
دایک کچی بە شەرمێ
دەواجین مریشک و قەل
سەقزی عارەقی فەل
ئاوی ئاوەڕۆ سەوزە
کارێز و کانی قەوزە
نەوت سعود و قەتەر
سیاسەت پیاوی خەتەر
زستان شێلم و گێزەر
توندڕەویی چەکداری کەر
مەنجەڵی بوخار پاچە
ھین تاجیری دەمانچە
مەکسیک عەصابەی تلیاک
میللەت ھیتلەر و زوحاک
گەرما خورمای کورد کوژە
ستەمکار شەعبی گەمژە
نەبوونیی و ساویلکەییش
نەفەری گردەمژە
به‌روار:  15/10/2020
683   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   945
کۆی سه‌ردان:   29263408