مقاولێکی كورد چی لە ئۆباما دەكات؟
مقاولێکی كورد چی لە ئۆباما دەكات؟
ئەڵێن ئۆباما بڕیاری داوە كۆشكی سپی بۆیاخ بكات، داوای لەراوێژكارەكانی كردوە كە سێ‌ مقاولی بەتوانا بدۆزنەوە بۆ ئەوەی قسەیان لەگەڵ بكات و بزانێت لەگەڵ كامیان دەگاتە رێكەوتن بۆ ئەوەی كۆشكی سپی بۆیاخ بكات، راوێژكارەكان پاش گەرانێكی زۆر سێ‌ مقاول ئەدۆزنەوە، كە یەكێكیان صینی و یەكێكیان ئەڵمانی و سێیەمیان كورد ئەبێت، لەگەڵ یەكەم دانەیان كە صینیەكەیە قسە ئەكات و پێی ئەڵێت بەچەند كۆشكی سپیمان بۆ بۆیاخ ئەكەی؟ ئەویش یەكسەر ئەڵێ‌ قوربان سێ‌ دەفتەر دۆلار، ئۆباماش ئەڵێ‌ باشە تۆ برۆ، دواتر ئەڵمانیەكە بانگ ئەكات و لەویش ئەپرسێ‌: بەچەند كۆشكی سپی بۆیاخ ئەكەی ئەویش ئەڵێ‌ قوربان بەشەش دەفتەر، ئۆباماش ئەڵێ‌: بۆچی ئەوەی پێش تۆ ووتی بەسێ‌ دەفتەر ئەیكەم، كابرای ئەلمانی ئەڵێ‌ قوربان ئاخر كەرەستەكانی ئەوان صینین و ئەسڵی نین، دواتر حەقدەستی ئێمە گرانە، ئۆباما ئەویش بەرێ دەكات و ئەڵێ‌: باكوردەكە بێت، لەكوردەكە ئەپرسێت كە بەچەند كۆشكی سپی بۆیاخ ئەكەی، كوردەكە ئەڵێ‌: قوربان بە دە دەفتەر، ئۆباما ئەڵێ‌ بۆچی ؟ كوردەكەش ئەڵێ‌ قوربان ئەوە نهێنی كاری كۆمپانیاكەمانەو ناتوانم لەبەردەم ئەم راوێژكارانە پێت بڵێم وەرە ژوریكی ئەو دیو با بەس خۆم و خۆت بین پێت ئەڵێم بۆچی بە دە دەفتەر ئەیكەم، ئۆباما ئەڵێ‌ باشە، ئەرۆنە ئەو دیو ئۆباما ئەڵی ئادەی پێم بڵێ‌ بۆ بە دە دەفتەر ئیشەكە ئەكەی، كوردەكەش ئەڵێ‌: قوربان لەو دە دەفتەرە چوار دەفتەری بۆ خۆت، سێ‌ دەفتەری بۆ من، سێ‌ دەفتەریش ئەدەین بە صینیەكە بۆیاخەكەمان بۆ ئەكات...😜
به‌روار:  27/09/2020
1121   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1523
کۆی سه‌ردان:   29265265