ئەو جرجەی خەڵاتی زێڕینی پێبەخشرا دەتوانرێت بۆ دۆزینەوەی توشبوانی کۆرۆنا ئامادەبکرێت

زانایانی تەندروستی تەنزانیا ئاماژەیان رایانگەیاند، دوای ئەوەی  جرجێک سەرکەوتوبوە لەدۆزینەوەی مین و تەقەمەنیدا، ئەو جرجە دەتوانرێت بۆ دۆزینەوەی حاڵەتەکانی توشبون بەکۆرۆنا بەکاربهێنرێت.
زانایانی تەندروستی و ئاژەڵناسی تەنزانیا ئاماژەیان بەوەکرد، دەتوانرێت سود لەتواناکانی ئەو جرجە وەربگیرێت بۆ دۆزینەوەی توشبوانی کۆرۆنا

دوێنێ جرجێکی گەورەی ئەفریقی بەناوی ماگاوا خەڵاتی زێڕینی پێبەخشرا، ئەوەش دوای ئەوەی سەرکەوتوبو لەدۆزینەوەی 39 مینی چێنرا و 28 ئامێری تەقینەوە، زانایانی تەندروستی و ئاژەڵناسی تەنزانیا ئاماژەیان بەوەکرد، دەتوانرێت سود لەتواناکانی ئەو جرجە وەربگیرێت بۆ دۆزینەوەی توشبوانی کۆرۆنا.
دەتوانرێت بەناساندنی بەوپێکهاتە کیمیاییەی کە لەکۆرۆنادایە، ئەو جرجە رابهێنرێت بۆ دۆزینەوەی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا
زانایان رونیشیانکردۆتەوە دەتوانرێت بەناساندنی بەوپێکهاتە کیمیاییەی کە لەکۆرۆنادایە، ئەو جرجە رابهێنرێت بۆ دۆزینەوەی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لەتەنزانیا، پێشتر جرج مەبەسەتی دۆزینەوەی چەند حاڵەتێکی نەخۆشی سودیان لێوەرگیراوە، لەوانە نەخۆشی سیل بەڕێژەی لەسەدا 40 زیاتر لەنەخۆشخانەکان.

جرجێک بەناوی ماگاوا توانیویەتی 141 هەزار مەتر چوارگێشە لەمەترسییەکانی مین پاکبکاتەوە و بەڕێکوپێکی کارەکانی خۆی ئەنجامبدات، بەوهۆیەشەوە مەدالیای زێڕینی پێبەخشراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، جرجەکە تایبەتە بەپاککردنەوەی مین و بەڕەگەز جرجی گەورەی ئەفریقییە، توانیویەتی لەکەمبۆدیا 39 مینی ناو زەوی و 12 ماددەی تەقێنەرەوە ئاشکرابکات.

ئەو مەدالیایەی پێیبەخشراوە لەجۆری مەدالیای زێڕینی (PDSA) جۆرج گرۆسە و بەواتای دانپیانانی هاوڵاتیانی بریتانی و یەکەی سەربازی ئەو وڵاتەیە بەپاڵەوانێتی ئاژەڵەکاندا.

لەوبارەیەوە، بەڕێوەبەری دامەزراوەی خەڵاتی (PDSA) رایگەیاند، زۆر شانازی بەو جرجەوە دەکەین و دڵنیاین کە لەداهاتودا بەشێوەیەکی رێکوپێک کارەکانی ئەنجامدەدات.
خەندان-


به‌روار:  27/09/2020
442   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   513
کۆی سه‌ردان:   29233726