ھەر ئەمزانی 😎
١- راستە ساڵی ٢٠٢٠ زۆر موزعیج و شووم بوو، بەڵام خوا ھەڵناگرێ شووتییەکەی بێ عەیب بوو.
٢- بیلامانێ قنگی ئێستا زۆر خۆشە، یەک خەیار نابینی قنگەکەی تاڵ بێ.
٣- وتم باوکە کاک سەرداری دراوسێمان لە نادی ھاتەوە، وتی چوزانی؟ وتم شەوبۆی کچی لە خەت نەما.
٤- ئەو ئافرەتەی کە مشکی بینی و نەیقیژاند یان مردووە یان ناوی عەبدولحەکیمە.
٥- ھەر وڵاتێک پارەیەکی وای نەبوو شێر و خەتی پێ بکرێ بزانە ئابوورییەکەی بە پاڵ ئەڕوا بەڕێوە.
٦- ھەتا ئەوان مەشغولی سنەوبەرەکانن با من بچم عەقدێ لەگەڵ ئەردۆغاندا ئیمزا بکەم.
٧- خۆت ھیلاک مەکە و مەیڵێ، شەوی ئەم کوردە قەت باش نابێ.
٨- ئوتووش وەکو میزکردن وایە، ھەر بە پێوە خۆشە.
٩- لەتەلەبەیەکم پرسی پێچەوانەی جمهوری چییە؟ وتی تەعلیمییەکە.
١٠- مادام زۆر قسە ئەکات مەعنای وایە ئەیەوێ ھیچ نەڵێت.
١١- فەخامەتی مالیکی باش خۆی ناپرێزێ، ئەترسم تووشی کۆرۆنا ببێ، بەڵام…
١٢- میللەتێکی زۆر موھیمین، بەھۆی فولکەو جادەکانەوە ناوی شاعیرەکانمان بیر ماوە.
١٣- ھەر ئەمزانی عارەقخۆر دەرئەچێ، دایکی کە حامیلە بوو لەسێ حەفتەییەوە بێزووی بە چپس و زەیتوونەوە ئەکرد.
شێرکۆ عەدووڵا
بهروار: 25/09/2020
415 جار خوێندراوهتهوه
|