دوو كورد له هه‌لیكۆپته‌ره‌وه فڕێدراونه‌ته خواره‌وه
دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هەدەپە) رایگەیاند، بەڵگەیان لەبەردەستدایه کە دوو هاوڵاتی کورد بەناوەکانی عوسمان شیبان و سەروەت تورگوت بە هەلیکۆتەر لەلایەن سەربازانەوە هەڵدراونەتە خوارەوە.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هەدەپە) بڵاویكرده‌وه: "نوێنەرانی دەسەڵاتی ئه‌نقه‌ره کە بە زمانی مافیا و چەتەکان قسە دەکەن، ڕژێمێکی تاوانیان دروست کردووە کە لە ساڵەکانی 90 مەترسیدارترە".
باسی له‌وه‌شكردووه: لە ناوچەی شاخێی وان سەربازانی تورکیا هه‌ریه‌كه له عوسمان شیبانی 50 ساڵ و سەروەت تورگوتی 55 ساڵیان دەستگیر کرد و دواتر لە هەلیکۆپتەرهوه هەڵدرانه خوارەوە، هەدەپە ئاشکراشی کردووه، کە بەڵگەی ئەوەش لە دەستی ئەواندا هەیە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووه: "دەوترێت کە 10 رۆژ بەسەر ڕووداوەکە تێپەڕیوە، به‌رپرسانی حکومەت و دەسەڵاتی خۆجێی هیچ قسەیەکیان له‌وباره‌یه‌وه نەکردووە، ئەگەر تاوانەکە بە فەرمانی حکومەت ئەنجامدرابێت، بە دڵنیایی پێویستە حکومەت رونكردنه‌وه بدات".
هه‌ده‌په ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئەو کردەوەیە لە تاوانەکانی دژە مرۆیی ساڵەکانی 90 مەترسیدارترن، هوشداری داوه به‌و كه‌سانه کە گەل لەبەرانبەر هێرشەکانیان ناترسێت و سەریشی دانانەوێنێت، "تا ئێستاش هیچ کۆمەڵکوژی و کودەتایەک نەیتوانیوە خەباتی کورد بووەستێنێت. ئێوەش لەناو تاوان و ئەشکەنجەی خۆتاندا دەمێننەوە".
سه‌باره‌ت به ته‌ندروستی دوو برینداره‌كه هه‌ده‌په رونیكردووهتهوه: له ئێستادا له ژێر چاره‌سه‌ریدان و "تاکە شتیش کە هێرشەکان بووەستێنێت خاوەنداریکردنە لە تێکۆشانی ئاشتی و ئازادی. لەگەڵ گەلانی تورکیا بەردەوامی بە تێکۆشانمان دەدەین".
شارپرێس
بهروار: 22/09/2020
735 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|