یەکەمجارە فلامینگۆیەک لە باشوور کوردستان نیشتەوە
باڵندەیەکی فلامینگۆ کە پێدەچێت هەزاران کیلۆمەتری بڕی بێت، بۆ یەکەمجار دێتە سەر ئاسمان و خاکی هەرێمی کوردستان و لە دەڤەری برادۆستە دەکەوێتە دەست هاوڵاتیەک.
لە چەند رۆژی ڕابردوودا باڵندەیەکی جۆری فڵامینگۆ کە بەزۆری لە کەنار ڕووبارەکاندا دەژی، لە ناوچەی سیدەکانی سەر بە دەڤەری برادۆست، پاش هیلاک بوونی لەو ڕێگا دورودرێژەی کە بڕیویەتی، دەکەوێتە خوارەوە و دەستبەجێ لەلایەن هاوڵاتیەکەوە هەڵدەگیرێتەوە و دەیباتەوە ماڵەوە و چارەسەری دەکات.
ئەو هاوڵاتیە کە لەهەمان کاتدا پێشمەرگەیە، چەند رۆژێکە فڵامینگۆکەی لە ماڵەوە ڕاگرتووە و ئامادە نییە ئازادی بکات نەوەک بکەوێتە دەست ڕاوچییەکان یان ئاژەڵ و باڵندەی دیکە ڕاوی بکەن و لەناوی بەرن.
ئەو هاوڵاتییە داوا لەلایەنی پەیوەندیدار دەکات شوێنک بۆ فڵامینگۆکە دابین بکەن یان بیبەنە باخچەی ئاژەڵانی هەولێر و خزمەت بکرێت.
فڵامینگۆ باڵنده‌یه‌كی قاچ و مل باریكە کە لە كه‌نار ده‌ریاكاندا دەژی، نیشتمانی ده‌كه‌وێته باشووری كه‌ناره‌كانی دورگه‌ی كاریبی له ئه‌وروپا بەتایبەت دوورگە گەرم و شێدارەکان.
فلامینگۆ له ساڵێكدا دوو هێلكه ده‌كات و یه‌ك دانه‌یان ده‌بێت به باڵنده، به‌رده‌وام به‌كۆمه‌ڵ گەشت دەکەن، له‌كاتی خه‌وتندا به پێوه ده‌وه‌ستێ و سه‌ری ده‌خاتە ژێر باڵییه‌وه، باڵندەیەکی زۆر زیره‌ك و هه‌ستیارە، چاوی زۆر تیژه بۆ بینینی شته‌كانی ده‌ورووبه‌ر.
له‌كاتی بوونی ده‌نگێكی خۆش یان میوزیك ئەو باڵندەیە سه‌ما ده‌كات و توانای فڕینێكی زۆریشی هه‌یه‌و هه‌ندێك جار له نێوان كیشوه‌ركاندا كۆچ ده‌كه‌ن، باڵنده‌یه‌كی زۆر خاوێنه و به‌رده‌وام له ناو ئاودا خۆی خاوێن ده‌كاته‌وه.
ساڵی ڕابردوو بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌م جۆره باڵنده له باشووری عێراق له پارێزگاكانی ئه‌نبار و به‌غدا و به‌سڕه ده‌ركه‌وت و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه ڕاویان كردن و له بازاڕ کڕین و فرۆشتنیان پێوە کردن، له هه‌ندێك شوێنیش سه‌ریان ده‌بڕین و ده‌یان خواردن.
نرخی ئه‌م گیانداره زۆر گرانه و زانایان ده‌یانه‌وێت له نه‌مان بیپارێزن، له خێزانی له‌قله‌قن و جۆره‌ها ڕه‌نگی هه‌یه، به‌ڵام باوترینیان ڕه‌نگی سپی و په‌مه‌یی و شینه.
ڕۆژنیوز
به‌روار: 22/09/2020
585 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|