کۆمیتەی ئاگر کامپێکی میتی تورکیان سوتاند
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ئاشکرای کرد لە بالیک کەسیر کەمپێکی سەر بە میتی تورکیان سوتاندووە.
دەستپێشخەریەکە لە بارەی ئەنجامدانی زنجیرە چالاکیەکیانەوە ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، کە لە ٢٠ی ئەیلولدا لە ناوچەی ئایڤالکی بالک کەسیر کامپێکی سەر بە میتی تورکیان سوتاندووە.
بەپێی ڕاگەیێنراوەکە، هەمان ڕۆژ لە شاری ئیزمیریش ئاگریان لە ناوچەیەکی گەورەی پیشەسازی بەرداوە و ٦ ئۆتۆمبیل سوتاون.
لە شاری ئیستەنبوڵیش لە دژی سیاسەتی قەیومەکانی ڕژێمی ئاکەپە، کە لە دژی شارەوانییە کوردیەکان بەڕێوەی دەبەن، یەکینەکانی دەستپێشخەریەکە شارەوانی فاتیحیان کردووەتە ئامانج و ٧ ئۆتۆمبیلی ئەو شارەوانیەیان سوتاندووە.
هەمان ڕۆژ لە ئەنقەرەش ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگریان سوتاندووە.
ڕۆژنیوز
بهروار: 22/09/2020
374 جار خوێندراوهتهوه
|