پنتاگۆن هێزی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان دەکا
بەرپرسانی ئەمریکا ئاشكرایانکرد، هێزی زیاتر ڕەوانەی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەن، ئەوەش بە ئامانجی ڕێگریکردن لە پەڕینەوەی ڕوسیا بۆ ئەو ناوچانەی کە هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی سوریای دیموکراتی تێدایە.

تۆڕی هەواڵی ئێن بی سی نیوزی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، ئامانجی ڕەوانەکردنی ئەو هێزانە بۆ ئەوەیە کە ڕووسەکان لە پەڕینەوە بەرەو ناوچەی ڕۆژهەڵات کە ئەمریکا و هاوپەیمانان و قەسەدە تێیدا کار دەکەن، دووریان بخنەوە.

سێ بەرپرسی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پشتڕاستیان کردووەتەوە، پنتاگۆن بەشێکی کەم لە هێزەکانی لە سوریا بڵاوەپێدەکات، پاش ئەوەی ڕوبەڕوبونەوەکانی لەگەڵ ڕووسەکان زیاتر بووە.

بەرپرسانی ئەمریکا باسیان لەوەشکردووە، هەبوونی هێزەکانی ئەمریکا بۆ دەرکردنی هێزەکانی ڕووسیا لە ناوچەی ئاسایشی ڕۆژهەڵات، کە ئەمریکا و هاوپەیمانان و قەسەدە تێیدا کار دەکەن، خزمەت دەکات.

هێزە زیادەکەی ئەمریکا لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا، لە شەش ئۆتۆمبێلی سەربازی جۆری برادلی و کەمتر لە ١٠٠ سەرباز پێکدێت کە بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژ دەمێننەوە.

کاربەدەستێکی ئەمریکا دەڵێت: ئەم هەنگاوانەی ئەمریکا ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ رووسیاو پێویستە رووسیا و حزبەکانیتر خۆیان لە کردەوەی ناپیشەیی و ناسەقامگیر و ئیستیفزازانە لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا بپارێزن

لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، پێکدادانێکی سوک لە نێوان هێزەکانی ڕوسیا و ئەمریکادا روودەدات و هێزەکانی حکومەتی سوریاش هەوڵی ئەنجامدانی دەوریەی ئەمریکایان داوە لەو ناوچەیە.
ڕۆژنیوز
به‌روار:  20/09/2020
47   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
ئەمڕۆ ژنێک بە گومانی ئەوەی لە سەنتەری مەساجەکەیدا بازرگانی سێکسی بەڕیوەبردبێت دادگایی دەکرێت. داواکاری گشتی هەروەها دەیەوێت لە ڕێگەی ئەو بڕە پارانەی بە ئەپی (Swish) بۆ ژنە گومان درێژه‌ ...
هەنگاو: عادڵ موکەڕەم بەندکراوی سیاسی کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە و ڕۆژی یەکشەممە ئاگری لەجەستەی خۆی بەردابوو، لە ژووری تاکەکەسیی ئەو بەندیخانەیە لە ڕێگای خواردنی وردە درێژه‌ ...
هەرچەندە پاسپۆرتی عێراقی بە یەکێک لە خراپترین پاسپۆرتەکان دادەنرێت لە جیهاندا، بەڵام زیاد لە ٣٠ وڵات هەن کە دەتوانی بە پاسپۆرتی عێراقییەوە بەبێ ڤیزەی پێشوەخت سەردانیان بکەیت. بە درێژه‌ ...
شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی سوید، کە سەردانی خۆبەڕێوبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا-یان کردووە، لەگەڵ ئەنجومەنی سوریای دیکموکرات- مەسەدە کۆبوونەوە، ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی سوید نێوەندیگیر درێژه‌ ...
هه‌سته‌كه‌م ژنانی ڕۆژئاڤا پێش ژنانی ئه‌مریكا كه‌وتوون خۆبه‌ڕێوه‌بردنی دیموكراتی و ئازادی ژنان له‌ ڕۆژاڤا لوقمان غەفوور دیسێمبەری ٢٠١٩ رومكرده‌ كتێبخانه‌ی گشتی شاری فارگۆ- درێژه‌ ...
مرۆڤ بۆ دەبێت بە نووسەر؟ ”ئەو پرسیارەی حەزدەکەم ھەر لەم سەرەتاییەدا بیکەم و ڕاستەوخۆش وەڵامیبدەمەوە پرسیاری ئەوەیە من بۆ دەنووسم؟ بۆ دەمەوێت وەک نووسەرێک بژیم؟“ بۆ وەڵامدانەوەی ئ درێژه‌ ...
* پیاو بە ئافرەت و ئافرەت بە زێڕ و زێڕ بە ئاگر تاقی دەکەنەوە. * مرۆڤ یەکسانە بە دەسەڵات و دەسەڵات یەکسانە بە پارە و پارەش پێی ئەڵێن چڵکی دەست. ٭‎مەسئول چاوی لە ئەفسەرە و درێژه‌ ...
حەفتا ساڵ پێش ئێستا ڕوداوێك به‌ناوی فێرمۆنت ڕویدا، به‌ڵام ئه‌و ڕوداوه‌ ده‌ستدرێژی سێكسی نه‌بوو بۆسه‌ر یه‌ك ئافره‌ت، به‌ڵكو تاوانەکە بەرامبەر یەک ملیۆن ئافرەت ئەنجامدراوە. كات سا درێژه‌ ...
چل لەسەدی ئەو گەنجانەی لە ساڵانی ٢٠١٤ تا ٢٠١٨ بە تەنها هاتن بۆ سوید، تا ئێستاش دۆخی دەروونیان خراپە، بۆ نموونە، گیرۆدەی کەمخەوین، بیروهۆشیان لاوازە و بەسەرهاتی ناخۆشیان بیردێتەوە، درێژه‌ ...
لەسەر سکاڵایەکی داواکاری گشتی ئەنقەرە، دادگا چوونە دەرەوەی وڵاتی لە ئەحمەد تورک، سیاسەتمەداری کورد لە باکوری کوردستان قەدەغەکرد. ئەمڕۆ ئەحمەد تورک هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین، کە درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   365
کۆی سه‌ردان:   21167821