بۆت بمرم سلێمانی😪

( گەر هاوڕایت، بڵاویبکەرەوە )

*لە تاسلوجە بۆ ناو سلێمانی، هەرچی پارچە زەوی باش و گرانبەها و باخ و ڤێلا و موڵکی بازرگانیی و پرۆژەی تیاکراوە و لێرەش بەدواوە تێیدا دەکرێت، کراوە بە دوو بەش، بەشی دەستە چەپ بۆ گروپێک و بەشی دەستە راست بۆ گروپێکی تر.!

*سیتەک و دوکانیان و تەگەران و شاخە سور و گڵە زەردە و هەزارمێرد و دۆڵەڕوت تا مێرگەپان و ..هتدیان کرد بە باخ و ڤێلا و شوێنێکیان نەهێشتەوە بۆ ئەو خێزان و خەڵکانەی دەرامەتیان سنوردارە تا سەیرانێکی لێبکەن.!

*سیتەک و مێرگەپان و شوێنە گەشتیارییەکانی تریان کرد بە باخ و ڤێلا و بیری ئیرتیوازیان لێدا و وردە وردە ئاوی ژێر زەوی کەم دەکات و دەیان ساڵی تر ئاو نامێنێ نەوەکانی داهاتووی ئەم شارە بیخۆنەوە.!

*بناری گۆیژە و ئەزمڕیان کرد بە شوقە و سیتی، سنۆبەرەکانیان سوتاند و ئیدی دەیان ساڵی تر سلێمانی دەبێ بە یەکێک لەو شارانەی بە کەڵکی ژیان نایەت و سەوزایی و ژینگەیەکی تەندروست و هەوای پاکی تیا نامێنێ.!

*درەخت و سنۆبەرەکانی رێگەی سلێمانی-تاسلوجە دەسوتێنن و دەیانبڕن و بەنیازن بیکەن بە پرۆژە و پێشانگای ئۆتۆمبێل و گەراج و..هتد.!

*پاشماوەی دوکەڵی کارگە زەبەلاحەکانیان دەکەن بەسەر چروچاوی شاردا و بەنزینە ژەهراوییەکەیان هەزاران هاوشاری ئەم شارەیان توشی شێرپەنجە و دەیان نەخۆشی تر کردووە.!

*کۆلێژ و پەیمانگا و قوتابخانە حکومی و نیمچە حکومیەکان داخران و دران بە کەرتی تایبەت و کۆمپانیا حزبی و ئەهلییەکان، خێزان و دانیشتیوانی شارەکەیان ناچارکردووە منداڵەکانیان بخەنە زانکۆ و خوێندنگە تایبەت و ئەهلییەکانی خۆیان.!

*باڵەخانە و خانووە کۆنەکانی سەنتەری شار کە مۆرکی رەسانەیەتی و کلتوریی شار بوون روخێنران و کران بە گەراجی ئۆتۆمبێل و بینای بازرگانی و عەیادەی دکتۆر و دەرمانخانە، چونکە خەڵکی سلێمانی ئێجگار نەخۆشە.!

*نەخۆشخانە حکومی و نیمچە حکومیەکانیان نەهێشت و شاریان پڕکرد لە نەخۆشخانەی تایبەت و گرانبەها و خەڵکی شارەکەیان ناچارکردووە بۆ چارەسەری خێرا و پێویست روبکاتە نەخۆشخانە تایبەت و ئەهلییەکانی خۆیان.!

*هەرچی بڕیاری حکومەتە لە پارەی ژینگە و خۆڵانە و ئاوەڕۆ و تابلۆ سەر دوکان و ...هتد یەکەمجار لەسەر سلێمانی و خەڵکەکەی تاقیدەکەنەوە و جێبەجێی دەکەن.!

*سەهۆڵەکە و بەردەم باخی گشتی و زۆر شوێنی تری شاریان داوە بە کۆمپانیا و کۆشکی لێ دادەنێت .
سالار سەراوی
به‌روار:  19/09/2020
65   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
ئەمڕۆ ژنێک بە گومانی ئەوەی لە سەنتەری مەساجەکەیدا بازرگانی سێکسی بەڕیوەبردبێت دادگایی دەکرێت. داواکاری گشتی هەروەها دەیەوێت لە ڕێگەی ئەو بڕە پارانەی بە ئەپی (Swish) بۆ ژنە گومان درێژه‌ ...
هەنگاو: عادڵ موکەڕەم بەندکراوی سیاسی کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە و ڕۆژی یەکشەممە ئاگری لەجەستەی خۆی بەردابوو، لە ژووری تاکەکەسیی ئەو بەندیخانەیە لە ڕێگای خواردنی وردە درێژه‌ ...
هەرچەندە پاسپۆرتی عێراقی بە یەکێک لە خراپترین پاسپۆرتەکان دادەنرێت لە جیهاندا، بەڵام زیاد لە ٣٠ وڵات هەن کە دەتوانی بە پاسپۆرتی عێراقییەوە بەبێ ڤیزەی پێشوەخت سەردانیان بکەیت. بە درێژه‌ ...
شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی سوید، کە سەردانی خۆبەڕێوبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا-یان کردووە، لەگەڵ ئەنجومەنی سوریای دیکموکرات- مەسەدە کۆبوونەوە، ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی سوید نێوەندیگیر درێژه‌ ...
هه‌سته‌كه‌م ژنانی ڕۆژئاڤا پێش ژنانی ئه‌مریكا كه‌وتوون خۆبه‌ڕێوه‌بردنی دیموكراتی و ئازادی ژنان له‌ ڕۆژاڤا لوقمان غەفوور دیسێمبەری ٢٠١٩ رومكرده‌ كتێبخانه‌ی گشتی شاری فارگۆ- درێژه‌ ...
مرۆڤ بۆ دەبێت بە نووسەر؟ ”ئەو پرسیارەی حەزدەکەم ھەر لەم سەرەتاییەدا بیکەم و ڕاستەوخۆش وەڵامیبدەمەوە پرسیاری ئەوەیە من بۆ دەنووسم؟ بۆ دەمەوێت وەک نووسەرێک بژیم؟“ بۆ وەڵامدانەوەی ئ درێژه‌ ...
* پیاو بە ئافرەت و ئافرەت بە زێڕ و زێڕ بە ئاگر تاقی دەکەنەوە. * مرۆڤ یەکسانە بە دەسەڵات و دەسەڵات یەکسانە بە پارە و پارەش پێی ئەڵێن چڵکی دەست. ٭‎مەسئول چاوی لە ئەفسەرە و درێژه‌ ...
حەفتا ساڵ پێش ئێستا ڕوداوێك به‌ناوی فێرمۆنت ڕویدا، به‌ڵام ئه‌و ڕوداوه‌ ده‌ستدرێژی سێكسی نه‌بوو بۆسه‌ر یه‌ك ئافره‌ت، به‌ڵكو تاوانەکە بەرامبەر یەک ملیۆن ئافرەت ئەنجامدراوە. كات سا درێژه‌ ...
چل لەسەدی ئەو گەنجانەی لە ساڵانی ٢٠١٤ تا ٢٠١٨ بە تەنها هاتن بۆ سوید، تا ئێستاش دۆخی دەروونیان خراپە، بۆ نموونە، گیرۆدەی کەمخەوین، بیروهۆشیان لاوازە و بەسەرهاتی ناخۆشیان بیردێتەوە، درێژه‌ ...
لەسەر سکاڵایەکی داواکاری گشتی ئەنقەرە، دادگا چوونە دەرەوەی وڵاتی لە ئەحمەد تورک، سیاسەتمەداری کورد لە باکوری کوردستان قەدەغەکرد. ئەمڕۆ ئەحمەد تورک هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین، کە درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   387
کۆی سه‌ردان:   21167719