ئەوە پیاوی تیا نییە فزە بکات..!
سوتاندنی سنەوبەرەکانی دەروازەی سلێمانی بۆ کردنی بە پرۆژەی بازرگانی هەر تاوانێکی ژینگەیی گەورە نییە، تاوانێکە بەرامبەر ئەم شارە و خەڵکەکەی، کە ئوکسجینی لێ دەبڕێت و دوکەڵی دەداتێ، کە جوانی سەوز و سروشتی لێ دەستێنێت و مەعرەزی علوجەکان دەخاتە جێگای. پارێزگاری ئەم شارە یەکەم بەرپرسی ئەم ڕووداوەیە، کە چۆن ئەم دەستدرێژییە بۆسەر سروشت لە دەروازەی شارەکەی ئەودا و چەند کیلۆمەترێک ئەولا باڵەخانەکەی ئەو ڕوودەدات و پارێزگار نقەی لێوەنایەت... دەستەی ژینگە لە کوێن؟ گەشتوگوزار لە گوێی چیدا نووستووە؟ پارلەمانتاران بە گشتی و نوێنەرانی ئەم شارە چی دەکەن، هەر خەریکی کوتلەبازین؟ باشە دەسەڵاتی سیاسی ئەم شارە ناتوانێ ئامرلیوایەک بگرێ کە سەدان درەختی پەنجا ساڵەی سەر ئەم شاشەقامە دەسوتێنێت و دەستدرێژی دەکاتە سەر ئەم شارە؟!!
لەناو ئەم هەموو حاکمەدا سلێمانی شاری بێحاکمە و هەتیوە، هەتیوێکی دڵشکاو کە هەر فسفس پاڵەوانێ هەڵتۆقی دەتوانێ لە سوچێکەوە تەعدای لێبکات و کەسیش لەسەری هەڵنەداتێ!
من دڵم بۆ سلێمانی پڕە..
توانا ئەمین
بهروار: 19/09/2020
694 جار خوێندراوهتهوه
|