نەتەوە یەکگرتوەکان دەڵێ کۆرۆنا لە کۆنتڕۆڵ دەرچوە
(سبەی):
ئەمینداری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان رایدەگەیەنێت؛ پەتای کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان لە کۆنتڕۆڵ دەرچوە.

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس، ئەمینداری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، کە پەتای کۆرۆنا هاوتای هیچ قەیرانێکی ژیانی ئێستایان نیە و مرۆڤایەتی نزیک دەبێتەوە لە تێپەڕاندنی یەک ملیۆن حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە و ئەو پەتایەش هەڕەشەی ژمارە یەکە بۆسەر ئاسایشی جیهانیی.

سەبارەت بە ئەگەر دۆزینەوەی ڤاکسین، گۆتیرێس وتی:"زۆرێک دەڵێن ڤاکسین دەدۆزرێتەوە، بەڵام بەتەنها دۆزینەوەی ڤاکسین بەس نیە بۆ راگرتنی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە".

رونیشیکردەوە کە پێویستیان بە ڤاکسینێکی گونجاو هەیە لەروی نرخەوە و بۆ هەمو هاوڵاتیانی جیهان بەردەست بێت.

داواشی لە وڵاتانی جیهان کرد کە هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەو پەتایە و دۆزینەوەی چارەسەری یەکجاریی بۆ ڤایرۆسەکە بەتایبەت لە ساڵی ئایندەدا
سبەی
به‌روار:  17/09/2020
913   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   499
کۆی سه‌ردان:   29261333